سەردێری پرسیار:حوکمی سەلام کردن؟

بەرواری دانان :2025-01-30 کۆدی پرسیار:3634

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەلام کردن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی سەلام کردن، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سەلام کردن واجبە، ابن مفلح لە ابن تیمیة نەقل دەکات ئەو وتەیەی دەلێت سەلام کردن واجبە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و وتەی ظاهری یەکانە، لەبەر ئەوەی:

- بە مافی موسڵمانە بەسەر موسڵمانەوە وەسفی کردووە، بەڵگەیە واجبە.

- پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی کردووە بە بڵاوکردنەوەی سەلام: (أفشوا السلام بینکم)، بەڵگەیە ئەم فەرمانە بۆ واجب بوونە.

- سەلام کردن لە یەکتری هۆکارە بۆ خۆشەویستی کەوتنە نێوان موسڵمانانەوە، دوعا کردن بۆ یەکتری بە ڕەحمەت و سەلامەت بوون لە هەموو شەڕێک، بە پێچەوانەوە سەلام لە یەکتر نەکردن هۆکارە بۆ ڕق و کینە کەوتنە نێوانیان.

دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سەلام کردن واجب نییە، ابن عبر البر و چەند زانای تر ئیجماع نەقل دەکەن سەلام کردن سوننەتە واجب نییە، وەڵام دانەوەی سەلام واجبە، لەبەر وتەی: ﴿وَإِذَا حُيِّيتُم بِتَحِيَّةٖ فَحَيُّواْ بِأَحۡسَنَ مِنۡهَآ أَوۡ رُدُّوهَآۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٍ حَسِيبًا٨٦﴾ [النساء: 86]، واتە: ئەگەر سەلامتان لێکرا، فەرمان نەکراوە بە سەلام کردن بەڵام فەرمانی کردووە بە وەڵام دانەوەی  سەلام. (التمهید) (٥/٢٨٩)، (الاستذکار) (٢٧/١٣٥)، (الآداب الشرعیة) (١/٣٣٢)، (تفسیر القرطبي) (٥/٢٩٨)، (فتح الباري) (١١/٤)، (طیب الکلام بفوائد السلام) لاپەڕە (٢٦٦).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام