پرسیار: حوکمی سەردانی نەخۆش کردن؟
وەڵام: جیاوازی نییە لەنێوان زانایان کە سەردانی نەخۆش کردن داواکراوە، بەڵکو جیاوازی لەوەدایە واجبە یان سوننەتە، سێ وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سەردانی نەخۆش سوننەتە، ئەو فەرموودانەی هاتوون فەرمانی کردووە بۆ سوننەتە و هاندانە بۆ سەردانی نەخۆش کردن نەک واجب بێت. (فتح الباري) (١٠/١١٣)، (غذا الألباب) للسفارینی (٢/٧).
دووەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون واجبە، کە ئەمە وتەی ظاهری یەکانە و وتەی بوخاری یە، بەڵگە:
- فەرموودەی هاتووە سەردانی نەخۆشی بە مافی موسڵمان بەسەر موسڵمان داناوە و فەرمانیشی کردووە بە سەردانی نەخۆش کردن، بەڵگەیە ئەم فەرمانە بۆ واجب بوونە.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون (فرض الکفایة)یە، هەندێک پێی هەڵسن لەسەر ئەوانی تر لادەچێت، کە ئەمە وتەی هەندێک فوقەهای حەنابلەیە و وتەی ابن تیمیةیە. (الإنصاف) (٣/٤٦١).
بزانە ئەوانەی دەڵێن سەردانی نەخۆش سوننەتە دەلێن: هەندێک جار سەردانی نەخۆش واجب دەبێت بۆ (ذوي الأرحام)، سەردانی باوک واجبە لەبەر پەیوەندی خزمایەتی. (فتح الباري) (١٠/١١٣).
قاعیدەیەکی گرینگ: نەخۆشەکە چەند لێت نزیک بێت لە خزمایەتی یان تێکەڵاوی یان دراوسێیەتی، ئەوە سەردان کردنی زیاتر جەختی لێ کراوەتەوە.