پرسیار: ئایا زیکری دوای نوێژ مەرجە یەکسەر بکرێت یان دەتوانی لەڕێگا بکەیت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ سوننەت وایە زیکرەکانی دوای نوێژ یەکسەر دوای نوێژ بخوێندرێت بێ ئەوەی ناوبڕی تیابکەوێت، جا ناوبڕەکە بە نوێژ سوننەت ئەنجام دان بێ یان هەر هۆکارێکی تر.
٢ـ هیچی تێدا نییە دوای کاتی دەرچوون لە مزگەوت یان شوێنی نوێژکردن زیکرەکان بخوێنی، یان هەندێکی لە مزگەوت بخوێنی و هەندێکی تر لە ڕێگا بخوێنی.
٣ـ ئەگەر ماوەی ناوبڕی نوێژ و زیکرەکان زۆر بێت ئەوە کاتی زیکر چووە، ئەگەر کاتەکەی کەم بێت دروستە و دەتوانی بخوێنی، ئەم کات دیارکردنەش زۆری و کەمی بۆ عورف دەگەڕێتەوە.