سەردێری پرسیار:حوکمی سەلام کردن لە کافر؟

بەرواری دانان :2025-02-05 کۆدی پرسیار:3637

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەلام کردن لە کافر؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە موسڵمان سەرەتا موسڵمان سەلام لە گاور و جوولەکە و کافر بکات، لەبەر ئەوەی مەفسەدەتی تێدایە، لەوانە:

- تووشی نەهی بووە، لەبەر ئەوەی فەرمووە هاتووە نەهی کردووە، ئەسڵ لە نەهی بۆ حەرام بوونە، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بۆ کەراهەتە کە ئەمە سووکترینە: لە أبي هریرة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (سەرەتا سەلام لە گاور و جوولەکە مەکەن، ئەگەر یەکێک لە ئێوە پێیان گەیشت ئەوە با ناچاری بکای بۆ تەسکترین ڕێگا (واتە: ڕێگای بۆ فراوان مەکە)).

- سەلام لێکردن جۆرێکە لە ڕێز لێگرتن و زەلیل بوون، ئەوان شایستەی ئەم ڕێزە نین.

- سەلام لێکردن دەبێتە هۆی ئەوەی حەسادەت لە دڵیاندا لاواز بێ یان نەمێنێت، کە جوولەکە حەسوودی بە ئێمە دەبەن بە دوو شت، سەلام و ئامین، هەروەک پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (ما حسدکم الیهود علی شيء ما حسدوکم علی السلام والتأمین). رواە البخاري في (الأدب المفرد) (٩٨٨)، وابن خزیمة (٥٧٤)، (١٥٨٥)، وابن ماجە (٨٥٦) من طریق سهیل بن أبي صالح، عن أبیە، عن عائشة رضي اللە عنها، وسندە صحیح.

ـ ئەگەر دروست نەبێت سەرەتا سەلام لە گاور و جوولەکە بکەیت کە ئەوان لە هەمووان نزیکترن لە موسڵمانان ئەوە ئەوانی تر لەپێشترە دروست نەبێت سەلامی لێیان بکەیت.

ـ نەهی کراوە سەرەتا سەلام کردن لە گاور و جوولەکە، سەبارەت بە وەڵام دانەوەی سەلام هیچی تێدانییە و وەڵام دەدرێتەوە، هەروەک پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (إذا سلم علیکم أهل الکتاب فقولوا: وعلیکم). رواە البخاري (٦٢٥٨)، ومسلم (٢١٦٣).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت یەک دەنگی زانایان نەقل دەکات لەسەر ئەوەی دروستە وەڵامی سەلامی گاور و جوولەکە بدەیتەوە، بەڵام ئەویش بەم شێوەیە: (وعلیکم) یان (علیکم)، نابێت بڵێیت: (وعلیکم السلام).

ئەگەر موسڵمان حاجەتێکی لەلای ئەهلی کتاب هەبێت یان کارەکانی تر، ئەوە هیچی تێدانییە سەرەتا سەلامیان لێ بکات بەم شێوازە: (السلام علی من اتبع الهدی)، سەبارەت بەوەی بەیانیت باش و ئەحوالت چۆنە سەرەتا بەمانە دەست پێکردن مەکروەهە.

هەندێک فوقەهای شافعی بۆ ئەوە چوون دروستە سەلام لە ذمي بکەیت بە جگە لە (السلام علیکم)، وەک ئەوەی بڵێیت: چۆنی؟ ئەحواڵت باشە؟ کە ئەمە وتەی ئیمام النووي و ابن تیمیة و ئەلباني و ابن عثیمینە، هەیە دەڵێت ئەمەیان بە ڕەهایی دروستە و هەیانە مقیدی دەکەن بەوەی حاجەتێکت پێیان هەبێت یان مەسلەحەتی تێدابێت، مەسلەحەت وەک ئەوەی دڵی بۆ ئیسلام ڕابكێشیت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام