سەردێری پرسیار:ئایا حەماس سەرکەوتوو بوو لەم جەنگە یان ئیسرائیل؟ دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن حەماس هەڵە بوو یان نە؟

بەرواری دانان :2025-02-06 کۆدی پرسیار:3638

پرسیار:

پرسیار: ئایا حەماس سەرکەوتوو بوو لەم جەنگە یان ئیسرائیل؟ دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن حەماس هەڵە بوو یان نە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بەمە دەڵێین:

١ـ هەموو زانایان یەک دەنگن ئەوەی خەڵکی فەلەستن دەیکەن لە بەرگری کردن لەخۆیان جیهادە، لەبەر ئەوەی لە ڕاستیدا بەرگی لەخۆیان و خاکی خۆیان دەکەن بەڵام لە واقعیشدا بەرگی لە ئێمەش دەکەن، چونکە دوژمن تەنها بە فەلەستین ناوەستێ، دوای فەلەستین پەلەماری وڵاتی تری موسڵمانان دەدات.

٢ـ هیچ مامۆستایەکی ئایینی پشتیوانی جوولەکەی نەکردووە، بۆیە دەبێت مامۆستاکان ئاگاداری نییەتی خۆیان بن و مزایەدە بەسەر یەکترەوە نەکەن بە وەڵام دانەوەی یەکتری.

٣ـ لەوێ ئاگربەست کرا و لێرە ئاگر داگیرسا، بەداخەوە موسڵمان خەریکی شتی بێ سوودە و هەموو بابەتێک هی ئەوە نییە لە سۆشیال میدیا باس بکرێ ئەگەر ڕاستیش بێ.

٤ـ داگیرکردنی خاکی فەلەستین ستەمە لە خەڵکی فەلەستین دەکرێ، طوفان أقصی هەر چەندە کاتەکەی هی ئەوە نەبوو دەست پێ بکەن بەڵام تازە ڕوویدا دەبێ موسڵمان هەست بە ئازاری موسڵمان بکات، کاتی ئەوە نییە دەست بە ڕەخنەوە بگرێ، لەوانەشە شتێکی تر هەبێ ئەوەیش ئەوەیە ئەوان زاناترن بە بارودۆخی خۆیان ئەگەر هێرشیان نەکردبا جوولەکە هێرشی کردبا، ئەوەی گرینگ بێ موسڵمانان یەک دەست بن و دوعا بۆ یەکتری بکەن و برایەتی بەهێزتر بکەن، چونکە تەفرەقە موسڵمانان لاوازتر دەکات.

٥ـ زانایان دەڵێن خۆچوواند بە کافرەکان نیشانەی لاوازی نەفسییە، دینی ئیسلام ئەم لاوازییە قبول ناکات ئەگەر چی واش بێت، چونکە ئەم خۆچوواندنە و دان پێدانانە ئاشکرا کردنی لاوازی زیاتر دەکات و بەهێزی کافرەکان زیاتر دەکات، هەر لەبەر ئەمەش ئەگەر مێژوو بخوێنیتەوە بیرمەندانی هەر قەومێک خۆیان نەچواندووە بە دوژمنەکەیان، ئەگەر کەسێک پێی وابێ خەڵکی غەززە سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناوە ئەوە هی ئەوە نییە لە سۆشیال میدیا باس بکەیت، هەروەها سەرکەوتن یان سەرنەکەوتن هی هەموومانە، لەبەر ئەوەی موسڵمانان هەموویان برای یەکترن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام