پرسیار: دروستە کەسێک کارمەندە کەسێکی تر لە شوێنی خۆی دابنێت ئیش بکات لەجیاتی ئەو و پارەی پێ بدات؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەوەی کارمەندە ئەسڵ وایە نابێت کەس لەجیاتی خۆی بنێرێت بۆ کارەکەی بێ زانستی خاوەن کۆمپانیا یان خاوەن کارکار.
٢ـ ئەگەر ڕێککەوتنیان لەسەر ئیشەکە بێت جا خۆی بکات یان هەر کەسێکی تر ئەوە دروستە کەسێکی تر لە شوێنی خۆی بنێرێت، گرینگ ئەوەیە ئیشەکە بکرێت بەجوانی.
٣ـ ئەگەر مەرج دانرا ئیلا دەبێ کارمەندەکە ئیش بکات ئەوە دروست نییە هیچ کەسێک لەجیاتی خۆی بنێرێت.