سەردێری پرسیار: ئایا دروستە میزی وشتر بخۆیتەوە؟ یان تەنها بۆ نەخۆشی دروستە بخۆیتەوە؟

بەرواری دانان: 2025-02-26 کۆدی پرسیار: 3649

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە میزی وشتر بخۆیتەوە؟ یان تەنها بۆ نەخۆشی دروستە بخۆیتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ زانایان دەڵێن دروستە میزی وشتر پاکە و دروستە بخۆیتەوە بۆ چارەسەر، بەڵگە:

ـ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ: "قَدِمَ أُنَاسٌ مِنْ عُكْلٍ أَوْ عُرَيْنَةَ، فَاجْتَوَوْا المَدِينَةَ، فَأَمَرَهُمُ النَّبِيُّ (ﷺ) بِلِقَاحٍ، وَأَنْ يَشْرَبُوا مِنْ أَبْوَالِهَا وَأَلْبَانِهَا... الحديث. رواه البخاري (۲۳۳)، ومسلم (۱٦۷۱).

میز و شیری وشتر هەردووکیان پاکن و چارەسەرن بۆ نەخۆشی، پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانی کردووە بە خواردنەوەی وەک چارەسەر، ئەوەی دیار بێت میز و شیری هەموو وشترێک شیفایە، تایبەت نییە بە وشتری مەدینە یان هەندێک جۆری وشتر، ئەگەر تایبەت بوایا بە وشتری مەدینە پێغەمبەر (ﷺ) باسی دەکرد، ئەمە بەڵگەیە هەموو وشترێک دەگرێتەوە. (زاد المعاد) (4/ 47ـ48)، (فتح الباري) (1/441).

٢ـ میزی وشتر و ئەو ئاژەڵە گۆشتی حەڵاڵە پاکە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، لەبەر ئەوەی:

ـ ئەسڵ لە شتە ئەوەیە پاکە مەگەر بەڵگەی صحیح هەبێت لەسەر پیسی شتەکە.

ـ ڕوخسەتدان بە خواردنەوەی میزی وشتر بۆ چارەسەر بەڵگەیە پاکە، ئەگەر پیس بوایا ڕوخستی نەدەدا بە خواردنەوە، لەبەر ئەوەی دروست نییە تەدوای بە حەرام بکرێت. (مجموع الفتاوى) (21/542 - 586)، (المغني) لابن قدامە (2/492).

٣ـ خواردنەوەی میزی وشتر دوو حاڵەتە:

یەکەم: وەک شیفا و چارەسەر، ئەمەیان دروستە و پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕێگەیداوە.

دووەم: بۆ جگە لە شیفا و چارەسەر دەخواتەوە ئەمەیان دروست نییە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئیمام ئەحمەد و ابن تیمیەیە، لەبەر ئەوەی ئەگەرچی پاکە بەڵام شتێکی بە بێزە، تەنها کاتی پێویست ڕوخسەت دراوە بۆ چارەسەر.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام