پرسیار: دوکانم هەیە بەکرێم داوەتەوە و نییەتم بۆ بازرگانی نییە بەو دوکانە، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێ؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ دوکان یان خانوو ئەگەر بکڕیت و بەکرێ بدەیتەوە نییەتی بازرگانیت نەبێ بەڵکو تەنها بۆ کرێی کڕیوە زەکاتی لێ ناکەوێت، چونکە:
ـ ئەسڵ وایە خانوو و دوکان و زەوی و زار زەکاتی لێ ناکەوێت مەگەر نییەتی بازرگانی کردنی هەبێت.
ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ): (ليس على المسلم في عبده ولا فرسه صدقة)، ئەمەش وەک ئەسپ و بەندە وایە بۆ خۆت بەکاری دەهێنی. (فتاوى الشيخ ابن عثيمين) (18/208).
٢ـ دوکان یان خانوو ئەگەر بەکرێ بدەیتەوە زەکات لە کرێیەکەی دەکەوێت، ئەویش بە دوو مەرج:
ـ کرێیەکه گەیشتبێتە حەدی نصاب.
ـ ساڵێکی بەسەردا سوڕابێتەوە. (المغني) (4/271)، مجموع فتاوى الشيخ ابن باز (14/177).
٣ـ خاوەن دووکان یان خانوو ئەگەر کرێیەکە بخوات بیکات بە مەسرەفی ڕۆژانەی ئەوە زکاتی لێ ناکەوێت، لەبەر ئەوەی نەگەیشتووە بە حەدی نصاب و ساڵێکی بەسەردا نەسوڕایتەوە.