سەردێری پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەو جیاوازی یە ڕوویداوە لە شارێک یان وڵاتێک کردوویانە بە جەژن و هەندێکی تر نەیان کردووە بە جەژن؟ کەسانێک لەنێو موسڵماناندا لە ڕۆژوی جەژن بەڕۆژوون؟

بەرواری دانان: 2025-04-01 کۆدی پرسیار: 3658

پرسیار:

پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەو جیاوازی یە ڕوویداوە لە شارێک یان وڵاتێک کردوویانە بە جەژن و هەندێکی تر نەیان کردووە بە جەژن؟ کەسانێک لەنێو موسڵماناندا لە ڕۆژوی جەژن بەڕۆژوون؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئەگەر مانگ لە وڵاتێک بینرا لەسەر هەموو وڵاتەکانی تر واجب دەبێ بەڕوژوو بن یان بکەن بە جەژن، دوو وتە هەیە:

یەکەم: یەک شار مانگ ببینێت واجبە لەسەر هەموو وڵاتەکانی تر بکەن بە ڕەمەزان یان جەژن، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایان و وتەی ابن بازە.

دووەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون هەر شارێک سەیری مانگ دەکات بە جیا، واجب نییە لەسەر هەمووان بکەن بە جەژن یان ڕەمەزان ئەگەر مانگ لە شارێک بینرا، کە ئەمە وتەی ڕاستی شافعی یەکان و ابن تیمیە و ابن عثیمینە.

٢ـ ئەگەر لە یەک شار حاکمی ئەو شارە یان لێژنەی بینینی مانگ فەرمانی کرد بەڕۆژوو بن یان بکەن بە جەژن، ئەوە واجبە فەرمانی جێ بەجێ بکەن، لەبەر ئەوەی ئەو بابەتانەی جیاوازی هەیە حوکمی حاکم جیاوازییەکەی هەڵدەگرێت.

٣ـ هەر کەسێک لەو شارە ئەو ڕایەی پێ ڕاست بێت کە پێچەوانەی حاکمی ئەو شارە و زۆربەی خەڵکە و گوێڕایەڵی حاکمی نەکرد یان گوێڕایەڵی لێژنەی بینینی مانگی نەکرد، ئەوە دەبێ بە نهێنی کارەکەی خۆی بکات، لەگەڵ زۆربەی موسڵمانان بوون باشترە لەمە ئەگەر زۆربەی خەڵکی هەڵەش بێت لەم بابەتە ئیجتهادی یە، لەبەر ئەوەی شەرع زۆر جەختی لەسەر یەک ڕیزی موسڵمانانی کردۆتەوە لەم بابەتانەدا.

٤ـ کۆبوونەوە لەسەر ئیجتهادی هەڵە لەم بابەتە باشترە لە تەفرەقەی ڕاست.

٥ـ مادەم بابەتەکە ئیجتهادی یە نابێت موسڵمان تەشویش دروست بکات و هەستی کەسانی بەرامبەر بریندار بکات و قسەی لەسەر بکات.

٦ـ بانگخواز دەبێ لەم حاڵەتانە ڕەچاوی برایەتی و یەک ڕیزی بکات و قسەی خێر بکات و ژیرانە مامەڵە بکات، بانگخواز ئەگەر پێچەوانەی حاکم یان لێژنەی بینینی مانگی لەلا ڕاست بێ نابێ خەڵک پابەند بکات بە ئیجتهادی خۆی، لەبەر ئەوەی مەسلەحەتی تێدانییە، شتێکت لا ڕاستە و خەڵک پابەند کردن بەو شتە دوو شتی جیاوازن لەم حاڵەتدا.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام