سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن ڕووەو بێجگە لە قیبلە بۆ نەخۆش ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:366

پرسیار:

پرسیار // ئایا نەخۆش دەتوانێت نوێژ بکات ڕووی لە قیبلە نەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نوێژ کردن ڕووەو قیبلە یەکێکە لە مەرجەکانی نوێژ ، ھەر کەسێک بێ عوزر نوێژ ڕووەو بێجگە لە قیبلە بکات نوێژی بەتالە ، وە لەم سێ حالەتە دروست نوێژ ڕووەو بێجگە لە قیبلە بکرێت :

حالەتی یەکەم // کەسێک نەخۆشە و ناتوانێت ڕووەو قیبلە نوێژ بکات یان کەس نییە ڕووی بداتە قیبلە .

حالەتی دووەم // کەسێک لە نەفسی خۆی دەترسێت لەبەر دوژمن یان ئاگر یان لافاو یان ....... .

حالەتی سێیەم // کەسێک لە ڕێگایە بۆ سەفەر کردن نوێژی سونەتی مطلق دەکات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بێجگە لەم سێ کەسانە نەبێت کە ڕووکرنە قیبلە لەسەریان واجبە :

یەکەم // کەسێک ناتوانێت ڕوو بکاتە قیبلە ، وەک ئەوە مرۆڤێک نەخۆش بێت نەتوانێت ڕوو بکاتە قیبلە یان کەس لە لای نییە ڕووی وەربگێڕێت بۆ قیبلە ، قیبلەکەی ھەر شوێنێک بێت دروستە ، بەلگە کە لەسەری لادەجێت وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " لا یکلف اللە نفسا إلا وسعھا " [ البقرە : ٢٨٦ ] ، وتەی خوا کە دەفەرمووێت : " فاتقوا اللە ماستطعتم " [ التغابن : ١٦ ] ، بەلام ئەگەر ئومێدی ئەوە ھەبوو کەسێک ڕووی بکاتە قیبلە ئەوا باشتر وایە نوێژ دوا بخات بۆ کۆتایی کاتی ، چونکە نوێژ کردن بە مەرجەکانەوە باشترە و لە پێشترە لە کردنی نوێژ لە سەرەتای کات .

دووەم // کەسێک لە نەفسی خۆی دەترسێت لەبەر دوژمن یان لافاو یان ئاگر ، ئەوا ڕووی دەکاتە ھەر شوێنێک بییەوێت ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " فإن خفتم فرجالا أو رکبانا " [ البقرە : ٢٣٩ ] ، .....

سێیەم // ئەوەی لەسەفەر سونەت دەکات ، ئەمەیان ئەگەر مرۆڤ لە ڕێگا بڕوات ئەوە نوێژ دەکات ڕووی لەھەر لایەک بێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ٢٩٢

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام