پرسیار: لەسەفەر نوێژی عصر لەبیرکرد تا گەیشتمە ماڵەوە، ئایا چوار ڕەکاعەت دەکەم یان دوو؟
وەڵام: زانایان دەڵێن وتەی پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (من نام عن الصلاة أو نسيها فليصلها إذا ذكرها)، وتەی: (فلیصلھا)، ضمیر دەگەڕێتەوە بۆ:
١ـ ئەنجام دانی نوێژەکە.
٢ـ چۆنییەتی نوێژەکە.
لەم فەرموودەیە سوودێک وەردەگیرێت ئەویش ئەوەیە ئەگەر نوێژ لەبیر بکەیت لە حضر، پاشان بیرت کەوتەوە لە سەفەر، ئەوە چوار ڕەکاعەت نوێژ دەکەیت، وە ئەگەر لەبیر بکەیت لە سەفەر، پاشان لە حضر بیرت کەوتەوە، ئەوە دوو ڕەکاعەت نوێژ دەکەیت، لەبەر وتەی: (فلیصلھا).
ھەروەھا عیبارەیەکی بەناوبانگ لای زانایان: (القضاء يحكي الأداء)، (يحكي) واتە: (یشابە)، بەڵام ئەمە عام نییە بۆ ھەموو شتێک، قەزای ڕەمەزان وەک (أداء) نییە، چونکە (أداء)ی ڕەمەزان دەبێت ئیلا یەک بەدوای یەک بێت، بەڵام قەزاکردنەوەی مەرج نییە یەک بەدوای یەک بێت). (فتح ذي الجلال والإكرام) لابن عثیمین (٢/١٧٣-١٧٤).
کەواتە مادەم نوێژی سەفەرە قەزا دەکاتەوە دوو ڕەکاعەت دەکات.