سەردێری پرسیار: مانای ئەم فەرموودەیە چییە: (إنما هي رکضة من الشیطان)؟

بەرواری دانان: 2025-04-15 کۆدی پرسیار: 3661

پرسیار:

پرسیار: مانای ئەم فەرموودەیە چییە: (إنما هي رکضة من الشیطان)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: لە حەمنەی کچی جەحش دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت گوتی: من تووشی خوێن بەربوونێکی یەکجار زۆر بوومە، ھاتمە لای پێغەمبەر (ﷺ) بۆ ئەوەی پرسیاری لێ بکەم، فەرمووی: إنما هي رکضة من الشیطان)، واتە: (ئەمە لێدانێکە لە شەیتانەوەیە). فقد أخرجه أبو داود (٢٧٨)، والترمذي (١٢٨)، وابن ماجه (٦٢٧)، وأحمد (٤٣٩/٦).

(رکضة من الشيطان): ئەصلی (الرکض): لێدانە بە قاچ، ئەگەری دوو مانای ماناکەی:

١- شەیتان ڕێگای دۆزیوەتەوە بۆ تێکدان  و تێکەڵ کردنی کاتی حەیزەکەی و لەبیری بردۆتەوە.

٢- لێدانەکە ڕاستی یە تا دەماری تەقیوە و تووشی خوێن بەربوون بووە.

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە شەیتان زاڵ دەبێت بەسەر نەوەی ئادەم بە زاڵ بوونێكی بەرجەستە، چونکە زاڵ بوونی نابەرجەستە دیارە، واتە وەسواس خستنە ناو دڵ و وەسواسی پیس ئەمە جێگیر بووە و کێشەی تێدا نییە، بەڵام ئەمەیان زاڵ بووە بە بەرجەستە، چونکە ئەم خوێنە و لێدانە لە شەیتانەوەیە، بەڵگەیە شەیتان زاڵ دەبێت بە بەرجەستە، لەبەر ئەوە ئەگەر مناڵ لەدایک بوو شەیتان لە تەنیشتەکانی دەدات، هەر بۆیە دەگریێت کاتی لەدایک بوون، فەرموودە ھاتووە: (لا یرث المولود حتی یستھل صارخا)، ھەندێک جار شەیتان زاڵ دەبێت بەسەر مرۆڤ دا مرۆڤ لێی غافلە ھەتا دەکەوێتە ناو چاڵێک یان لێی دەدات بە بەرد یان شتی تر، ئەمە زۆر ڕوودەدات، مرۆڤ ھەیە زیرەک و ژیرە، بەڵام نازانێت ڕۆژێک لە ڕۆژان دیوار بەسەریدا بەردەبێتەوە، یان دەکەوێتە ناو چاڵێک. (فتح ذي الجلال والإكرام) لابن عثیمین (١/٦٩٦-٦٩٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام