پرسیار: حوکمی دەست نوێژگرتن بۆ خوێنی استحاضە؟
وەڵام: دەست نوێژ مەرج نییە بۆ مستحاضە بۆ هەموو نوێژێک لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، کە ئەمە وتەی مالکی یەکان و ظاهریەکان و ڕەبیعە و عکریمە و ئەیوب و شەوکانی و ابن عثیمینە، بەڵگە:
١ـ عن عائشة رَضِيَ اللهُ عنها، عن النبي (ﷺ) أنَّه قال لفاطمةَ بنتِ أبي حُبَيشٍ: (إنَّما ذلكِ عِرقٌ، وليس بالحَيضةِ، فإذا أقبلَت الحيضةُ، فاتركي الصَّلاةَ، فإذا ذهب قَدرُها، فاغسلي عنك الدَّمَ، وصلِّي). رواه البخاري (٣٠٦) واللفظ له، ومسلم (٣٣٣).
لەم فەرموودەیە باسی دەست نوێژی نەکردووە، ئەگەر واجب بوایا لەسەری بێ دەنگ نەدەبوو، بەڵکو فەرمانی پێ دەکرد، ئەو فەرموودەی هاتووە فەرمانی کردووە مضطربە، وتەی ڕاست ئەوەیە وتەی عروەیە و درەجە.(التمهيد) لابن عبدِ البَرِّ (16/95، 98)، (الذخيرة) للقرافي (١/٣٨٩)، (فتح الباري) لابن رجب (1/448- 450).
٢ـ خوێنی استحاضە (حدث) نییە، نە کاتی نوێژ و نە دواتر (حدث) نییە، چوونی کات هەڵوەشێنەری دەست نوێژ نییە، هەموو زانایان یەک دەنگن ئەگەر خوێن دەرچوو لەناو نوێژدا نوێژی تەواو دەکات و نوێژی دروستە. (الذخيرة) للقرافي (١/٣٨٩).
٣ـ هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئەو خوێنەی استحاضە پێش دەست نوێژ و کاتی دەست نوێژ و دوای دەست نوێژ، هاتنە خوارەوەی خوێنی استحاضە ئەگەر واجب بکات دەست نوێژ بگرت کەم بێ یان زۆر بێ لە هەر کات بێ وەک یەک وایە، ئەگەر دەست نوێژ گرتنەوە واجب نەکات ئەوە زۆر و کەم لە هەر کاتێک بێ دەست نوێژ واجب ناکات. (الأوسط) لابن المُنذِر (١/٢٦٩).
٤ـ خوێنی الاستحاضة له هەلوەشێنەرەکانی دەست نوێژ نییە بەلکو نەخۆشییە ، بە دەست نوێژگرتن بێ دەست نوێژی لا ناچێت، کەواتە دەست نوێژگرتن سونەتە نەک واجبە.
٥ـ الاستحاضة چەند جار دووبارە بۆتەوە لەسەردەمی پێغەمبەر (ﷺ)، ئەگەر دەست نوێژ واجب بوایا بێ دەنگ نەدەبوو فەرمانی دەکرد بە زۆربەیان و چەند فەرموودەی ڕاست نەقل دەکران وەک فەرموودەکانی خۆشۆردن بۆ استحاضە.