سەردێری پرسیار: کەسێک شتێکی لەبیرکرد لەناو نوێژ، لەم حالەتە چی بکات؟ سوجدەی سەهو ببات؟

بەرواری دانان: 2025-05-04 کۆدی پرسیار: 3664

پرسیار:

پرسیار: کەسێک شتێکی لەبیرکرد لەناو نوێژ، لەم حالەتە چی بکات؟ سوجدەی سەهو ببات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەحکامەکانی کەم و کوڕی کەوتنە ناو نوێژ ئەمانەن:

یەکەم: تەرککردنی ڕوکن بە هەڵە: هەر کەسێک ڕوکنێک لە ڕوکنەکانی نوێژ تەرک بکات بە هەڵە جگە لە تەکبیرەی ئیحرام، ئەوە واجبە بگەڕێتەوە بۆ ڕوکنەکە و ئەوەی دوای ڕوکنەکەش تەواو بکات مەگەر شوێنی ڕۆیشتبێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە.

دووەم: حوکمی سوجدەی سەهو بۆ ئەوەی ڕوکنێک تەرک دەکات: هەر کەسێک ڕوکنێک تەرک بکات وەک ڕکوع و سوجدە، ئەوە واجبە ئەنجامی بدات و بە سوجدەی سەهو پڕ نابێتەوە، ابن عبد البر یەک دەنگی زانایان نەقل دەکات.

سێیەم: حوکمی سوجدەی سەهو بۆ ئەوەی واجبێک تەرک دەکات: واجبە سوجدەی سەهو ببردرێت بۆ تەرککردنی واجب، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە.

چوارەم: حوکمی سوجدەی سەهو بۆ ئەوەی سوننەتێکی تەرککردووە: دروستە سوجدەی سەهو ببردرێت بۆ تەرککردنی سوننەت، بەڵام لەسەری واجب نییە سوجدەی سەهو ببات، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام