پرسیار: کەسێک سەهوی کردووە دوای سەلام دانەوە بیری کەوتەوە، لەم حالەتە چی بکات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن حوکمی سەهو کردن بۆ ئەوەی سەهو دەکات و لەبیر دەکات سەلام دەداتەوە، پاشان دواتر بیری دەکەوێتەوە ئەم دوو حالەتەیە:
یەکەم: دوای سەلام بیری دەکەوێتەوە و کاتێکی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە: هەر کەسێک سەهو بکات و دوای نوێژی بیری بکەوێتەوە و کاتێکی زۆریش بەسەریدا بڕوات، ئەوە سوجدەی سەهو لەسەری لادەچێت، کە ئەمە وتەی ڕاستی شافعی یەکان و حەنابلە و وتەی ابن باز و ابن عثیمینە.
دووەم: دوای سەلام بیری دەکەوێتەوە و کاتێکی کەم بەسەردا تێپەڕیوە: هەر کەسێک سەهو بکات و دوای نوێژی بیری بکەوێتەوە و کاتێکی کەم بەسەریدا بڕوات، ئەوە سوجدەی سەهو دەبات، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە.