پرسیار: من دوکاندارم هەندێک کەس کاتێک دێت گەر بزانم دەستت کورتن کەمتریان لێوەر دەگرم و گەر بشزانم دۆڵمەندن زیاتریان لێوەردەگرم، ئایا سعر دانان دەبێ بۆ هەموو کەس وەک یەک بێت یان جیاوازی کردن لە نێوان فەقیر و دەولەمەند تا چەند دروستە؟ وە کاڵاکانیشم خواردن و قوت نیە تەنها کەرەستەی جوانکاری و ناو ماڵە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن ئەسڵ وایە فرۆشیار کەل و پەل دەفرۆشێت بە نرخی بازاڕ، ئەگەر بە نرخی بازاڕی نەفرۆشت ئەم دوو حاڵەتەیە:
یەکەم: کەمتر یان هەرزانتر لە نرخی بازاڕ دەفرۆشێت، وەک ئەوەی شتێک دەفرۆشتە هاوڕێیەکی خۆشەویستی یان دەفرۆشێت بە هەژارێک، ئەمەیان هیچی تێدانییە مەگەر نییەتی ئەوەی هەبێت زیان بە دوکاندارەکانی تر بگەیەنێت، لەم حاڵەتە دروست نییە.
دووەم: زیاتر یان گرانتر لە نرخی بازاڕ دەفرۆشێت، ئەمەشیان دوو حاڵەتە:
١ـ ئەگەر کەم بوو هیچی تێدانییە و مەجالی تێدایە.
٢ـ ئەگەر زۆر بوو دروست نییە و حەڕامە.