سەردێری پرسیار:فەرموودەی قودسی چییە ؟ بۆ چی پێی دەلێن قودسی ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:367

پرسیار:

پرسیار // فەرموودەی قودسی چییە ؟ بۆ چی پێی دەلێن قودسی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // فەرموودەی قودسی لە زمانەوانیدا ، القدسی نسبە الی القدس وهو الطهر ، واته : قودسی دراوەتە پاڵ قودس واتە پاک ، لەبەر ئەوە پێی دەلێن فەرموودەی قودسی چونکە بەزۆری باسی پاکی خوا و پاک ڕاگرتنی خوا دەکات لە هەموو کەم کوڕتییەک .

هەروەها فەرموودەی قودسی زانایان ناوی تریشیانی لێناوە ، وەک (( حدیث الٳلهي )) ، (( حدیث الرباني )) .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت کاتێک باسی شەفاعەت دەکات ئەم ناوەی بەکارهێناوە حدیث الٳلهی ، دەلێت : (( کما قال فی الحدیث الٳلهی : ‌‌‌یا عبادی ، ٳنکم لن تبلغوا نفعنی فتنفعونی ....))مجموعە فتاوی ج ۱۷ لاپەڕە ۱۱۰

هەروەها المبارکفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت ناوی حدیث الربانی بەکارهێناوە ، دەلێت : (( ،، قال ،، ٲی النبی صلی الله علیه وسلم ،،قال الله عزوجل،، فیكون من الاحادیث الربانیة ٲی القدسة )) .

سەبارەت بە فەرموودەی قودسی دوو وتە هەیە :

وتەی یەکەم // هەندێک زانا دەلێن فەرموودەی قودسی دەربڕینەکە ( وتەکە ) و ماناکەی لە لایەن خواوەیە ، چونکە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەداتە پاڵ خوا ، دەلێت (( قال اللە )) واتە : خوا گوتی ، ئەمە ڕوون و ئاشکرایە کە خودی وتەکەی هی خوایە .

(۲) چۆن دەبێت بلێت خوا گوتی کەچی وتەکە هی پێغەمبەر بێت ؟! پێغەمبەر ئەمین بووە چۆن وتەی خوا بە مانا دەگێڕێتەوە و دەلێت خوا وتی ؟!

وتەی دووەم // هەندێک زانا دەلێن فەرموودەی قودسی ماناکەی لە خواوەیە بەلام دەربڕین ( وتە ) لە پێغەمبەرەوەیە ، دەلێین :

(۱) ئەگەر فەرموودەی قودسی وتە و ماناکەی لە لایەن خواوە بوایا ، دەبوایا لە قورئان بەرزتر بێت ، چونکە حەدیسی قودسی پێغەمبەر لە خواوە دەگوازێتەوە ڕاستەوخۆ ، بەلام کەچی قورئانە ڕاستەوخۆ وەری نەگرتووە لە خوا بەلکو جبریل بۆ پێغەمبەری دابەزاندووە .

(۲) ئەگەر فەرموودەی قودسی وتەو ماناکەی لە لایەن خواوە بوایا ، دەبوایا هیچ جیاوازی نەبوایا لە نێوان فەرموودەی قودسی و قورئان .

زانایان دەلێن هەردوو لا یەک دەنگن کە فەرموودەی قودسی وەحییە لە خواوە ، بەلام جیاوازی لە وتەکەیە ئایا هی خوایە یان هی پێغەمبەرە ، ئەگەر واز لەم جیاوازییە بهێنرێت باشترە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( فەرموودەی قودسی ماناکەی لە خواوەیە ، وە وتەکە هی پێغەمبەرە ، ئەمە وتەی ڕاستە .

ئەگەر بلێی باشتر وایە واز لەم جیاوازییە بهێنی لە ترسی ئەوەی نەوەک تووشی زیادەڕەوی ببیت ، بەکورتی بلێیت : فەرموودەی قدسی ئەوەیە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە خواوە دەگێڕێتەوە ئەمە بەسە....))مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۹ لاپەڕە ٥۹ــــ٦۲

هەروەها جیاوازی هەیە لە نێوان قورئان و فەرموودەی قودسی :

(ٲ) قورئان خوێندنەوی عیبادەتی پێ دەکرێ بەلام فەرموودەی قودسی عیبادەتی پێ ناکرێ ،

(ب) خوای گەورە تەحدی دەکات کەس ناتوانێت یەک ئایەتی هاوشێوەی قورئان بێنێت ، بەلام فەرموودەی قودسی وا نییە .

(ج) قورئان پارێزراوە ، بەلام فەرموودەی قودسی ، فەرمودەی ڕاست و لاوازی تێیدایە.

(د) ......... (...)

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام