سەردێری پرسیار: دەکرێ باسی ئەو عوزرانە بکەن بۆ نەچوون بۆ نوێژی جەماعەت؟

بەرواری دانان: 2025-06-04 کۆدی پرسیار: 3670

پرسیار:

پرسیار: دەکرێ باسی ئەو عوزرانە بکەن بۆ نەچوون بۆ نوێژی جەماعەت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو عوزرانەی نوێژی جەماعەت لەسەرت لادەچێت ئەمانەن:

١- باران: باران عوزرە بۆ لاچوونی نوێژی جەماعەت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.

٢- قوڕ: بوونی قوڕی زۆر عوزرە بۆ لاچوونی نوێژی جەماعەت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.

٣- بایەکی تووند: بایەکی تووند عوزرە بۆ لاچوونی نوێژی جەماعەت ئەگەر لە شەودا بوو، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.

٤- ساردیەکی زۆر: ساردیەکی زۆر عوزرە بۆ نوێژی جەماعەت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.

٥- ئامادەبوونی خواردن: ئەگەر خواردن ئامادەبوو و نەفسی خۆی بڕوات عوزرە بۆ نەچوون بۆ جەماعەت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.

٦- پال بە مرۆڤەوە نانی میز و پیسایی: کەسێک تەنگاو بێت بۆ میز و پیسایی دروستە نەچێتە نوێژی جەماعەت ئەگەر تاخیر بوو، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.

٧- نەخۆشی: نەخۆشی عوزرە بۆ ئامادە نەبوون بۆ نوێژی جەماعەت.

٨- نووستن زاڵ بوون بەسەر مرۆڤدا: زاڵ بوونی نووستن بەسەر مرۆڤدا عوزرە بۆ نوێژی جەماعەت، کە ئەمە وتەی شافعی یەکان و حەنابلە و ابن عثیمینە.

٩- ترسان: ترسان لە نەفس و مالی خۆت عوزرە بۆ نوێژی جەماعەت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکان.

١٠- ئەوەی سیر و پیازی خواردووە: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەوەی سیر و پیازی خواردووە ئەگەر ئامادەی نوێژی جەماعەت بێت، دوو وتە هەیە:

وتەی یەکەم: مەکروهە ئامادەی مزگەوت بێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.

وتەی دووەم: حەرامە ئامادەی مزگەوت بێت، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەی مالکی یەکان و وتەیەکە لە وتەی ئەحمەد و ظاهری یەکان و ابن جریر و ابن عثیمینە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام