پرسیار: حوکمی وتاری جەژن و دەست پێکردنی وتاری جەژنی بە تەکبیر؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە وتاری نوێژی جەژن دەڵێن:
١- حوکمی وتاری نوێژی جەژن: وتاری نوێژی جەژن سوننەتە بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان.
٢- ژمارەی وتارەکانی نوێژی جەژن: سوننەتە بۆ نوێژی جەژن دوو وتار بخوێنی بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان.
٣- ئەوەی سوننەتە لە وتاری جەژن باس بکرێت: سوننەتە خەڵک فێری ئەحکامەکانی جەژن بکرێت، ئامۆژگاریان بکرێت و هان بدرێن بۆ خێر کردن، لە وتاری جەژنی قوربانیش فێری ئەحکامەکانی قوربانی بکەن، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.
٤- وتاری جەژن بەچی دەست پێ دەکرێت: وتاری جەژن بە تەکبیرەکان دەست پێ ناکرێت، بەڵکو وەک وتارەکانی تر حەمد دەست پێ دەکرێت، کە ئەمە وتەی کۆمەڵێک شافعی یەکان و ابن تیمیة و ابن قیم و ابن ڕەجەب و ابن بازە.