سەردێری پرسیار: پرسیار: ئادابەکانی جەژن چین؟

بەرواری دانان: 2025-06-04 کۆدی پرسیار: 3673

پرسیار:

پرسیار: ئادابەکانی جەژن چین؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە ئادابەکانی ڕۆژی جەژن:

یەکەم: خواردن لە ڕۆژی جەژندا: سوننەتە لە جەژنی ڕەمەزاندا خواردن بخۆیت پێش چوون بۆ نوێژی جەژن، لە جەژنی قورباندا دوای قوربانی کردن، ابن رشد و ابن قدامة یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن.

دووەم: خۆشۆردن: سوننەتە خۆت بشۆیت بۆ هەردوو جەژنەکان، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی یەکان و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەی مالکی یەکان.

سێیەم: بۆن لەخۆدان: سوننەتە بۆ لەخۆت بدەیت بۆ جەژن، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.

چوارەم: لەبەرکردنی جوانترین جل و بەرگ لە ڕۆژی جەژندا: سوننەتە خۆت بڕازینیتەوە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.

پێنجەم: پیرۆزبایی کردن لە جەژندا: دروستە پیرۆزبایی لەیەکتر بکەن لە جەژندا، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکان.

شەشەم: دەست گرتن بە ڕێگەپێدراوەکانەوە لە ڕۆژی جەژندا: دروستە لە ڕۆژی جەژندا گەنج یاری بکەن و کچی بچووک گۆرانی بڵێن و شتی تری هاوشێوەی ئەمانە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.

حەوتەم: تەکبیر لە ڕۆژەکانی جەژندا

١ـ تەکبیر لە ڕۆژی جەژنی قوربان: دروستە تەکبیر بخوێنی بە یەک دەنگی هەموو زانایان، ابن قدامە و النووی و ابن تیمیە و ابن ڕەجەب یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن.

٢ـ تەکبیری مطلق: تەکبیری مطلق دروستە بخوێنی لە یەکەم ڕۆژی ذي الحجە تا کۆتا ڕۆژی ٲیام التشریق، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە.

٣ـ کاتی تەکبیری مقید لە جەژنی قوربان: تەکبیری مقید لە دوای نوێژی بەیانی ڕۆژی عەرەفە دەست پێ دەکات تا عصری کۆتایی ٲیام التشریق، کە دەکاتە ڕۆژی سێزدەم، کە ئەمە وتەی حەنابلە و حەنەفی و شافعس یەکان و کۆمەڵێک پێشینەکان و ابن منذر و ابن حجر و النووی و ابن تیمیە و ابن باز و ابن عثیمینە.

٤ـ حوکمی تەکبیر لە جەژنی ڕەمەزاندا: سوننەتە تەکبیر بخوێنی، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، بەتایبەتی کاتی چوون بۆ نوێژ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە.

٥ـ یەکەم کاتی تەکبیرەی جەژنی ڕەمەزان: بە داخل بوونی شەوی جەژن دەست پێ دەکات، واتە بە خۆر ئاوابوون، کە ئەمە وتەی شافعی یەکان و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەی مالکی یەکانە و ابن حزم و ابن تیمیە و ابن باز و ابن عثیمینە.

٦ـ کۆتا کاتی تەکبیرەی جەژنی ڕەمەزان: تەکبیری جەژنی ڕەمەزان کۆتایی دێت بە نوێژ جەژن، کە ئەمە وتەی مالکی یەکان و وتەی ڕاستی شافعی یەکان و وتەیەکە لە وتەی ئەحمەد و ابن باز و ابن ابن عثیمینە.

٧ـ تەکبیری مقید لە جەژنی ڕەمەزان: جەژنی ڕەمەزان هیچ تەکبیری مقیدی نییە دوای نوێژەکان بەیەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان.

٨ـ شێوازی تەکبیری جەژن: مەرج نییە یەک شێوازی تەکبیر بخوێنی، سەرپشکی لەنێوان شێوازەکان، کە ئەمە وتەی مالک و وتەیەکە لە وتەی ئەحمەد و ابن تیمیە و صنعانی و ابن باز و ابن عثیمینە.

٩ـ باشترین شێوازی تەکبیر: باشترین شێوازی ئەمەیە: (الله أكبر الله أكبر، لا إله إلَّا الله، والله أكبر الله أكبر، ولله الحمد)، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و وتەی کۆنی شافعی یە.

١٠ـ تەکبیر خوێندن بەدەنگ: سوننەتە پیاو تەکبیر بە دەنگ بخوێنێ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەی ئەئو حەنیفە.

١١ـ حوکمی تەکبیری جەماعی: تەکبیری جەماعی لە هەردوو جەژن دروست نییە، فوقەهای حەنەفی و شاطبی بۆ ئەوە چوون بیدعەیە، وتەی ابن باز و ئەلبانی و ابن عثیمینە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام