سەردێری پرسیار: حوکمی بانگ دان بۆ هەردوو نوێژی جەژن؟

بەرواری دانان: 2025-06-04 کۆدی پرسیار: 3674

پرسیار:

پرسیار: حوکمی بانگ دان بۆ هەردوو نوێژی جەژن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- بانگ و قامەت بۆ هەردوو نوێژی جەژن: بانگ و قامەت نادرێت بۆ نوێژی هەردوو جەژنەکان، ابن عبد البر و ابن رشد و ابن قدامة و النووي یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن.

٢- حوکمی بانگدان بۆ نوێژی جەژن بە (الصلاة جامعة): دروست نییە بانگ بدرێت بە (الصلاة جامعة) بۆ هەردوو جەژنەکان، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و وتەیەکە لە وتەی ئەحمەد و ابن قدامة و ابن تیمیة و ابن قیم و صنعانی و ابن باز و ابن عثیمینە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام