پرسیار: دەکرێ باسی ئەو شتانە بکەن کە سوننەتن بۆ نوێژی جەژن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن: ئەوەی سوننەتە و ئەوەی سوننەت نییە بۆ نوێژی هەردوو جەژنەکان ئەمانەن:
١- زوو ئامادەبوونی نوێژخوێنان بۆ نوێژی جەژن دوای فەجر: سوننەتە نوێژخوێنان زوو ئامادەی نوێژی جەژن بن، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە.
٢- بە پیادە چوون بۆ نوێژی جەژن: سوننەتە بە پیادە بچیت بۆ نوێژی جەژن، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.
٣- چوون بۆ نوێژی جەژن بە ڕێگایەک و گەڕانەوە بە ڕێگایەکی تر: سوننەتە سوننەتە کاتی چوون بۆ نوێژی جەژن بە ڕێگایەکدا بڕۆیت و کاتی گەڕانەوەش بە ڕێگایەکی تردا، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.
٤- سوننەتەکانی پێش و پاش نوێژی جەژن: نوێژی جەژن سوننەتی پێش و پاشی نییە بە یەک دەنگی هەموو زانایان، ئیمام النووي یەک دەنگی زانایان نەقل دەکات.
٥- پێش خستنی نوێژی جەژن بەسەر وتاری هەینی: نوێژی جەژن پێش وتار ئەنجام دەدرێت، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، ابن عبد البر و ابن قدامة و ابن بطال یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن.
٦- خۆ دواخستنی ئیمام بۆ نوێژ تا ئەوکاتەی نوێژ پێیان دەکات: سوننەتە ئیمام کەمێک خۆی دوابخات بۆ مصلی، تا ئەو کاتەی نوێژیان پێ دەکات.