سەردێری پرسیار: نوێژی جەژن لەکوێ ئەنجام دەدرێت؟

بەرواری دانان: 2025-06-04 کۆدی پرسیار: 3676

پرسیار:

پرسیار: نوێژی جەژن لەکوێ ئەنجام دەدرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە شوێنی نوێژی هەردوو جەژنەکان دەڵێن:

١- نوێژی جەژن لە (مصلی): سوننەتە نوێژی جەژن لە دەشت و دەرەوەی شار ئەنجام بدرێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەی شافعی یەکان.

٢- نوێژی جەژن لە مەککە: باشتر وایە خەڵکی مەککە نوێژی جەژن لە (المسجد الحرام) ئەنجام بدەن، ئیمام الشافعی و ابن عبد البر و النووي یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن.

٣- نوێژی جەژن ئەنجام دان لەناو مزگەوتدا: دروستە نوێژی جەژن لەناو مزگەوت ئەنجام بدەیت بێ کەراهەت ئەگەر عوزر هەبێت، ئیمام النووي یەک دەنگی زانایان نەقل دەکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام