سەردێری پرسیار: دەکرێ باسی مەرجەکانی نوێژی جەژن بکەن؟

بەرواری دانان: 2025-06-04 کۆدی پرسیار: 3677

پرسیار:

پرسیار: دەکرێ باسی مەرجەکانی نوێژی جەژن بکەن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: مەرجەکانی دروستی نوێژی جەژن:

١- ئایا ئیزنی ئیمام مەرجە بۆ نوێژی جەژن: ئیزنی ئیمام مەرج نییە بۆ نوێژی جەژن، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی و شافعی یەکان و وتەی ڕاستی حەنابلەیە.

٢- ئایا (الاستطان)) ( مەرجە: مەرجی نوێژی جەژن (الاستطان)ە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەی کۆنی شافعی و زۆربەی زانایانە.

(الاستطان): شوێنێک بکەیت بە ولاتی خۆت، واتە: بکەیت بە شوێنی نیشتەجێ بوون، مانەوە لە شوێنێک بە نییەتی مانەوە لێی و تێیدا نیشتەجێ بوون.

٣- بوونی جەماعەت: مەرجی نوێژی جەژن ئەوەیە دەبێت بە جەماعەت بێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەی کۆنی شافعی یە.

٤- کات:

- یەکەم کاتی نوێژی جەژن: یەکەم کاتی نوێژی جەژن کاتی بەرزبوونەوەی خۆرە بەقەد ڕمێک، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەی شافعی یەکان.

- کۆتا کاتی نوێژی جەژن: کاتی نوێژی جەژن درێژ دەبێتەوە تا زەوال، ابن حزم و ابن رشد و شەوکانی یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن.

- پەلە کردن لە نوێژی جەژنی قوربان و دواخستنی نوێژی جەژنی ڕەمەزان: سوننەتە پەلە بکرێت لە نوێژی جەژنی قوربان لە سەرەتای کاتدا و نوێژی جەژنی ڕەمەزانیش تاخیر بکرێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی یەکان و حەنابلە و مالکی یەکانە.

- قەزاکردنەوەی نوێژی جەژن: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە قەزاکردنەوەی نوێژی جەژن کە قامەت کراوە و نوێژ چووە، دوو وتە هەیە:

وتەی یەکەم: نوێژی جەژن قەزا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی جەماعەتی لەدەست چووە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی و وتەی ڕاستی شافعی یەکان و حەنابلە و کۆمەڵێک پێشینەکانە.

وتەی دووەم: نوێژی جەژن قەزا ناکرێتەوە بۆ ئەوەی جەماعەتی لەدەست چووە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و داود الظاهری و ابن تیمیة و ابن عثیمینە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام