پرسیار: حوکمی نوێژی جەژن بۆ پیاو و ئافرەت و مناڵ؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
یەکەم: حوکمی نوێژی جەژن: جیاواز هەیە لەنێوان زانایان، سێ وتە هەیە:
وتەی یەکەم: نوێژی جەژن واجبە لەسەر هەموو تاکێک، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ابن حبیب مالکی مەزهەب و وتەیەکە لە وتەی ئەحمەد و ابن تیمیة و ابن قیم و صنعانی و شەوکانی و ابن باز و ابن عثیمینە.
وتەی دووەم: سوننەتێکی جەخت لێکراوە، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی یەکان و وتەیەکە لە وتەی حەنەفی یەکان و وتەیەکە لە وتەی ئەحمەد و داود الظاهری و زۆربەی پێشینەکان و پاشینەکانە.
وتەی سێیەم: نوێژی جەژن (فرض الکفایة)یە، کە ئەمە وتەی حەنابلە و وتەیەکە لە وتەی حەنەفی یەکان و مالکی یەکان و وتەیەکە لە وتەی شافعی یەکان و زانایانی اللجنة الدائمةیە.
دووەم: ئامادەبوونی ئافرەت بۆ نوێژی جەژن: سوننەتە ئافرەت ئامادەی نوێژی جەژن بێت، کە ئەمە وتەی مالکی یەکان و شافعی یەکان و وتەیەکە لە وتەی ئەحمەد و ابن باز و ابن عثیمینە.
سێیەم: دەرچوونی مناڵ بۆ نوێژی جەژن: سوننەتە مناڵ ببەن بۆ نوێژی جەژن، کە ئەمە وتەی مالکی یەکان و شافعی یەکانە.