پرسیار: وتاری جەژن یەک وتار دەخوێندرێ یان دوو؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نوێژی جەژن دوو وتار دەخوێندرێت بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان، هەندێک زانا یەک دەنگی زانایان نەقل دەکەن، بەڵگە:
١ـ قیاس دەکەن لەسەر وتاری هەینی، ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هیچ بەڵگە نەهاتوون بۆ دووبارە کردنەوەی وتار (واتە: وتاری دووەم)، بەڵکو ئەوەی پشت پێ بەستراو ئەوەیە قیاس دەکەن لەسەر هەینی). (خلاصة الأحكام) (2/838)
٢ـ ابن حزم یەک دەنگی نەقل دەکات. (المحلى) (5/82).
هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون یەک وتار دەخوێندرێ، لەبەر ئەوەی:
١ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) یەک وتاری خوێندووە.
٢ـ هیچ بەڵگە صحیح نەهاتوون دوو وتاری خوێندبێت، ئەو فەرموودەی هاتووە دوو وتاری خوێندووە لاوازە.
وتەی ڕاست ئەوەیە دەتوانی یەک وتار بخوێنی و دەتوانی دوو وتاریش بخوێنی، گرینگ ئەوەیە وتار بخوێندرێت، واللە ٲعلم.