سەردێری پرسیار: ئەو کەسەی ھاتۆتە مزگەوت میزی کردووە بێ ڕێزییەکەی ڕوون و ئاشکرایە چۆن دەلێی نەزانە ؟ لە دەرەوە ھاتۆتە ناو مزگەوت میز بکات لەمە زیاتر چی ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:368

پرسیار:

پرسیار // ئەو کەسەی ھاتۆتە مزگەوت میزی کردووە بێ ڕێزییەکەی ڕوون و ئاشکرایە چۆن دەلێی نەزانە ؟ لە دەرەوە ھاتۆتە ناو مزگەوت میز بکات لەمە زیاتر چی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: (( جاء أعرابيٌّ فبال في طائفةِ المسجد، فزجره الناس، فنهاهم رسول الله صلى الله عليه وسلم، فلما قضى بوله أمر النبي صلى الله عليه وسلم بذَنُوب من ماءٍ فأُهريق عليه )) متفق عليه.

واتە : لە ئەنەسی کوڕی مالکەوە خوا لێی ڕازی بێ دەگیڕنەوە دەلێ : دەشتەکییەک ھات ، میزی کرد لە لایەکی مزگەوت ، خەلکی ڕووشکێنیان کردوو و بە توندی ڕەفتاریان لەگەڵ دا کرد ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕێگری لێ کردن و قەدەغەی کردن کاتێک کە میزەکەی تەواو کرد پێغەمبەر فەرمانی کرد جامێک ئاو بێنن ، ڕژێنرا بە سەریان .

زانـــــایـــــــان دەلـــێن :

یەکەم // فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە کە کەسێکی دەشتەکی ھاتۆتە مزگەوت ، گومانی تێدایە نییە بەشێوەیەکی گشتی خەلک دەشت شارەزاییان کەم بووە .

دووەم // دوای تەواو بوونی لە میز کردن تەنھا دوعای بۆ پێغەمبەر کردووە ، وتی : لەگەڵ من پێغەمبەر ڕەحم بە کەسی تردا مەبە ، ئەمە بەلگەیە کە کەسێکی شارەزا نەبووە .

سێیەم // ئەم پیاوە یەکسەر لە دەرەوە نەھاتۆتە مزگەوت میز بکات ، بەلکو یەکەم جار ھاتۆتە مزگەوت دوو ڕەکاعەت نوێژی کردووە و پاشان میزی کردووە ھەروەک لە ڕیواتی ترمذي ھاتووە ، کە ئەمەش دوو سوودی ھەیە :

(١) ئیھانەی مزگەوت کەمتری تێدایە ، چونکە ئەگەر ئەم پیاوە یەکسەر ھاتبا مزگەوت تەنھا بۆ میز کردن ئەوە ئیھانە کردنی مزگەوتی گەورەتر بوو .

(٢) ئەمە بەلگەیە ئەگەر یەکێک تەنگاو بێت بۆ ئاو دەست و وە نوێژ بکات نوێژی دروستە بەتاڵ نییە کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، بەلکو تەنھا نوێژی تەواو نییە نەک نوێژی دروست نییە یان بەتاڵ بێت ، چونکە کەسی تەنگاو سەرقالە و خشوعی کەمترە لە کەسی تر .

ڕاستە ئیھانەی مزگەوتی تێداییە و بێ ڕێزی کراوە چ زانا بێت یان نەزان دەبێت ڕێگری لێ بکرێت ، بەلام ئەگەر زیانی زیاتر بوو دەبێت ئەوە ھەلبژێری کە کەمتر زیانی ھەیە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام