پرسیار: واجبە لەسەر پیاو ئیزن بە خێزانی بدات ئەگەر ئیزنی وەرگرت بۆ چوونە مزگەوت؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان واجبە پیاو ئیزنی خێزانی بدات یان نە، دوو وتە هەیە:
وتەی یەکەم: سوننەتە پیاو ئیزنی پێ بدات ئەگەر ئەمین بێت لە فیتنە، ئەگەر ڕێگریشی بکات تاوانبار نابێت، کە ئەمە وتەی مالکی یەکان و شافعی یەکان و حەنابلە و وتەی زۆربەی زانایانە، بەڵگە:
- ئەم نەهییە بۆ کەراهەتە کە لەم فەرموودەیە نەهی کراوە) (. (المجموع) للنووي (٤/١٩٩).
- ئەگەر واجب بوایا لەسەر پیاو ئیزنی بدات ئەوە نەفی ئیزن وەرگرتن دەکات، لەبەر ئەوەی ئیزن وەرگرتن بۆ ئەوەیە ئەوەی ئیزن دەدات سەرپشکە لە ئیزن دان و ڕەت کردنەوەی. (فتح الباري) لابن حجر (٢/٣٨٤).
- مافی پیاو لە مالەوەی ئافرەت بە هەستان بە کارەکانی واجبە لەسەر ئافرەتە، نابێت وازی لێ بێنێت بۆ سوننەتێک. (المجموع) للنووي (٤/١٩٩).
وتەی دووەم: واجبە لەسەر پیاو ئیزنی بدات ئەگەر ئەمین بوو لە فیتنە، کە ئەمە وتەی ابن عبد البر و ابن حزم و شەوکانی و شنقطي و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
- کردەوەی ابن عمر کاتێک ئینکاری بیلالی کوڕی دەکات بە تووندی بەڵگەیە ڕێگری کردن لە ئافرەت حەرامە. (الشرح الممتع) لابن عثیمین (٤/٢٠٢).
- وتەی: (لا تمنعوا إماء اللە مساجد اللە)، بەڵگەیە ئەم نەهی یە بۆ حەرام بوونە. (الشرح الممتع) لابن عثیمین (٤/٢٠٢).
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە، واللە اعلم.