پرسیار: ئەگەر ئافرەتێک لە نەخۆشخانە دەوام بکات شوێنی نوێژ نەبێت ناچار لەو ژوورە نوێژ بکات کە ئیشی تیا ئەکات و لەهەمان کاتدا پیاوی لێ بێت، ئەم ئافرەتە ئەتوانێت نوێژە فەرزەکان بە دانیشتنەوە بکات؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەسڵ وایە ئافرەت لە شوێنێک نوێژ دەکات پیاوی بیانی لێ نەبێت یان نەیبینن، بەڵگە:
ـ عن عبد الله بن مسعود أن النبي (ﷺ) قال: (صلاة المرأة في بيتها أفضل من صلاتها في حجرتها، وصلاتها في مخدعها أفضل من صلاتها في بيتها). سنن أبي داود و صحیح ابن خزيمة والمستدرك.
ـ عن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله (ﷺ): (إن أحب صلاة تصليها المرأة إلى الله تعالى أن تصلي في أشد مكان من بيتها ظلمة). صحيح ابن خزيمة.
٢ـ ئەگەر ئافرەت نوێژ بکات پیاو بیبینن نوێژی دروستە و بەتال نییە و پێویست ناکات دووبارە بکاتەوە.
٣ـ نوێژی واجب دەبێ بەپێوە بکات ئەگەر توانا هەبوو، بینینی ئافرەت لەلایەن پیاوەوە نابێتە عوزر بۆ ئافرەت بە دانیشتەوە نوێژ بکات.