پرسیار: حوکمی لەبیرکردنی مەسحی سەر ئایا دەبێت دووبارە دەست نوێژ بگرێتەوە نوێژبکاتەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ مەسحی سەر واجبە بە بەڵگەی قورئان و سوننەت و یەک دەنگی زانایان. (التمهيد) (٤/٣١)، (المغني) (١/٩٢)، (المجموع) (١/٣٩٥).
٢ـ هەر کەسێک مەسحی سەر تەرک بکات دست نوێژی دروست نییە، ئەگەر لەبیری بکات دوو حاڵەتە:
یەکەم: ئەگەر کاتی کەمی بەسەردا تێپەڕبووبێت ئەوە مەسح دەکاتەوە و قاچی دەشوات، پێویست ناکات دەست نوێژ لەسەرەتاوە بگرێتەوە.
دووەم: ئەگەر کاتی زۆری بەسەردا تێپەڕبووبێت ئەوە دەست نوێژ لەسەرەتا دەگرێتەوە، لەبەر ئەوەی (الموالاة) مەرجە بۆ دەست نوێژ لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.