سەردێری پرسیار: حوکمی تەرتیب لەنێوان خۆ پاککردنەوە و دەست نوێژ گرتن؟

بەرواری دانان: 2025-07-18 کۆدی پرسیار: 3689

پرسیار:

پرسیار: حوکمی تەرتیب لەنێوان خۆ پاککردنەوە و دەست نوێژ گرتن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: دەست نوێژ دروستە پێش خۆ پاککردنەوە، واتە تەرتیب لەنێوانیان مەرج نییە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەی ئەحمەد، بەڵگە:

١ـ هیچ بەڵگە نەهاتوون کە تەرتیب واجب بێت لەنێوان دەست نوێژ گرتن و خۆ پاککردنەوە. (حاشية العدوي) (١/١٧٢).

٢ـ مەرجی نوێژ لادانی پیسی یە نەک مەرج ئەوە بێ پێش دەست نوێژ بێت، ئەگەر پیسی لەسەر ورگی بێت لابدات دوای دەست نوێژ دروستە، لادانی پیسی لە پێش و پاشەوەش دوای دەست نوێژ بەهەمان شێوە دروستە. (المغني) لابن قدامة (١/٨٢).

٣ـ مەبەست لە پاک و خاوێنی لە پیسی لادانی پیسی یە، هەر کاتێک لاچوو تەواو هیج پەیوەندی بە دەست نوێژەوە نییە. (شرح رياض الصالحين) لابن عثيمين (١/٣٦٣).

کەواتە دروستە خۆت پاک بکەیتەوە دوای دەست نوێژ و تەرتیب مەرج نییە لەنێوانیان، بەڵام باشتر وایە خۆت پاک بکەیتەوە پاشان دەست نوێژ بگریت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام