سەردێری پرسیار: مانای ئەم فەرموودەیە چییە کە دەفەرمووێت : (( نَهَى أن يُصلِّي الرجلُ مُختصِرًا )) ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:369

پرسیار:

پرسیار // مانای ئەم فەرموودەیە چییە کە دەفەرمووێت : (( نَهَى أن يُصلِّي الرجلُ مُختصِرًا )) ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // عن أبي هُرَيرةَ رَضِيَ اللهُ عَنْه، أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : (( نَهَى أن يُصلِّي الرجلُ مُختصِرًا )) رواە البخاری (١٢١٩) ، و مسلم (٣٤٥٨) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لەوەی نوێژ بکەیت و دەستەکانت لەسەر لا تەنیشتت دابنێی .

جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە مانای ئەم فەرموودەیە " مختصرا " چەند وتە ھەیە :

یەکەم // زۆربەی زانایان دەلێن واتە نەھی کردووە لەوەی کە دەستەکانت لەسەر تەنیشتت دابنێی لەناو نوێژ ، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە .

دووەم // ھەندێک زانای تر دەلێن نەھی کردووە نوێژ بە کورتی بکەیت ، وەک : خوێندنەوەی یەک ئایەت یان دوو ئایەت لە کۆتای سورەت کە بەس بێت بۆ ھەموو سورەت .

سێیەم // ھەندێک زانای تر دەلێن نەھی کراوە لەوەی کەسێک ئەو ئایەتە ناخوێنێتەوە کە سوجدەی تێدایە لەناو نوێژ بۆ ئەوەی سوجدەی قورئان خوێندن نەبات .

چوارەم // ھەندێک زانای تر دەلێن نەھی کراوە پاڵ بدەیتەوە بەسەر گۆچان لەناو نوێژ ، وە چەند وتەی تر ھەیە .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە و وتەی یەکەمە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ئەوەی ڕاست کە زۆربەی زانایانی زمانەوانی و زانایانی فەرموودەیە لەسەر ئەوەن ، وە ھاوەڵانی ئێمەش لە دەلێن کتابی مەزھەب : مختصر ئەوەیە کە دەستی لەسەر تەنیشت دادەنێت .)) شرح صحیح مسلم ج٥ لاپەڕە ٣٩

حیکمەت لە نەھی کرن لەم کردەوەیە :

یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن چونکە ئەمەیان کردەوەی جوولەکەیە ، ھەروەک لە عائیشە نقل کراوە خوا لێی ڕازی بێت .

دووەم // ھەندێک زانای تر دەلێن کردەوەی شەیتانە کاتێک لە بەھەشت ھاتە خوارەوە بەم شێوە بوو .

سێیەم // ھەندێک زانای تر دەلێن کردەوەی موشریکەکانە .

چوارەم // ھەندێک زانای تر دەلێن حیکمەت دیار نییە و تعبودییە .

ھەر چوار مەزھەبەکان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە باش نییە دەستەکانت لەسەر تەنیشتت دابنێی لەناو نوێژ چونکە :

(١) پێچەوانەی فەرموودەیە کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە .

(٢) ئەم دەست لەسەر تەنیشت دانانە دەبێتە ھۆکار کە لەناو نوێژ دەستەکانت لەسەر یەک دانەنێیت کاتی قورئان خوێندنەوە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام