سەردێری پرسیار: ئایا جائیزە ئافرەتان میکیاج بکەن بۆ دەرەوە بەو مەرجەی دەم و چاویان داپۆشن {نیقاب} و نەهێلن پیاوی نامەحرەم بیانبینێ؟

بەرواری دانان: 2025-07-30 کۆدی پرسیار: 3690

پرسیار:

پرسیار: ئایا جائیزە ئافرەتان میکیاج بکەن بۆ دەرەوە بەو مەرجەی دەم و چاویان داپۆشن {نیقاب} و نەهێلن پیاوی نامەحرەم بیانبینێ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ میکیاجی ئافرەت ئەگەر بۆ پیاوەکەی بێت یان مەحرەم هیچی تێدانییە و دروستە، ئەگەر میکیاج بکات بە ڕەهایی و ڕوخساری دیار بێت دروست نییە، لەبەر وتەی خوای گەورە: (ولا يبدين زينتهن إلا ما ظهر منها وليضربن بخمرهن على جيوبهن ولا يبدين زينتهن إلا لبعولتهن..الآية) [النور:٣١].

٢ـ میکیاج کردن لەژێر نیقابەوە هیچی تێدانییە ئەگەر ڕوخساری داپۆشراو بێت، ئەگەر چاوەکانی دیار بێت و میکیاجی چاوی کردبێت دروست نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام