پرسیار: حوکمی تەیەموم کردن لەترسی ئەوەی کاتی نوێژی واجب بڕوات؟
وەڵام: تەیەموم کردن لە ترسی ئەوەی کاتی نوێژی واجب بڕوات دروست نییە، وەک ئەوەی سەرقاڵ بێت بە دەست نوێژەوە یان خۆشۆردن، دەبێ دەست نوێژ بگرێ یان خۆی بشوات ئەگەر چی کاتی نوێژیش بڕوات مادەم ئاو هەیە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەی مالکی یەکان، بەڵگە:
١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَلَمْ تَجِدُوا مَاء فَتَيَمَّمُوا) [النساء: 43]، مەرجی تەیەموم ئەوەیە دەبێ ئاو نەبێت، لەم حاڵەتە ئاو هەیە دروست نییە تەیەموم بکەیت. (حاشية ابن عابدين)) (١/٢٣٣)، (مغني المحتاج) للشربيني (١/٨٩).
٢ـ کاتی نوێژ کە دەڕوات بەدیل هەیە ئەویش قەزاکردنەوەیە، دەست نوێژ بە ئاو دەگریت و دواتر نوێژ قەزا دەکەیتەوە. (تبيين الحقائق) للزيلعي (١/٤٣).