پرسیار: حوکمی تەیەموم کردن بۆ نوێژی هەینی لەترسی ئەوەی نوێژی هەینی بڕوات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە تەیەموم بکەیت لەترسی ئەوەی هەینی بڕوات لەبەر سەرقاڵ بوون بە دەست نوێژەوە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن. (المجموع) للنووي (2/244)، (الحاوي الكبير) (1/281)، (الإنصاف) للمرداوي (1/219)، (كشاف القناع) للبهوتي (1/179).
ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەبو ثور دەفەرمووێت: نەمان زانیوە جیاوازی هەبێت لەنێوان زانایان ئەگەر پیاوێک تووشی بێ دەست نوێژی بوو لە ڕۆژی هەینیدا و ترسی چوونی نوێژی هەبێت، بۆی نییە تەیەموم بکات و نوێژ بکات). (الأوسط) (2/189).