سەردێری پرسیار: حوکمی تەسەڕوف کردن لە مالدا پێش ئەوەی ساڵێکی بەسەردا تێپەڕێت؟

بەرواری دانان: 2025-08-05 کۆدی پرسیار: 3693

پرسیار:

پرسیار: حوکمی تەسەڕوف کردن لە مالدا پێش ئەوەی ساڵێکی بەسەردا تێپەڕێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە تەسەڕوف لە مالدا بکەیت بە فرۆشتن یان بەخشین پێش ئەوەی ساڵی بەسەردا بسوڕێتەوە ئەگەر نییەتی فێل کردنی نەبێ تا زەکات نەدات یان نصاب کەم بکات، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.

ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن دروستە بۆ پیاو پێش تێپەڕبوونی ساڵ تەسەڕوف لە مالی خۆیدا بکات بە فرۆشتن و کردنە هەدیە و سەربڕین ئەگەر نییەتی ڕاکردنی نەبێت لە زەکات). (شرح صحيح البخاري) (8/314).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام