پرسیار: پەیامتتان چییە بۆ برسی کردنی خەڵکی غەززە لەلایەن جوولەکەوە؟
وەڵام: سەبارەت بەمە دەڵێین:
یەکەم: ئافرەتێک چووە دۆزەخ بەهۆی پشیلەیەکەوە، لەبەر ئەوەی پشلەی حەپس کردبوو و نەی دەهێشت دەربچێت بۆ خۆی خواردن بخوات، ئەگەر مرۆڤ سزا بدرێت لەبەر برسی کردنی ئاژەڵ، ئەی ئەگەر مرۆڤ مرۆڤی تر برسی بکات و لەبرسان بمرێت؟! ئەمەیان لەپێشترە سزا بدرێت، چونکە:
١ـ خوای گەوره ڕێزی لە نەوەی ئادەم ناوە و فەزلی بەسەر هەموو دروستکراوی ترەوە خستووە.
٢ـ برسی کردنی ئیماندار تاوانی گەورەترە، لەبەر ئەوەی دۆستی خوای گەورەیە.
دووەم: ڕیوایەتی نسائی هاتووە پشیلەکە چڕنۆکی لەو ئافرەتە دەدا و گۆشتی ئافرەتەکەی دەخوارد لە دۆزەخدا، ئەمە ئاماژەیە پاداشت لە جنسی کردەوەیە، لەبەر ئەوەی ئافرەتەکە بەو پشیلەیە سزا دەدات، داواکارین لەخوای گەورە جوولەکە لەناو ببات لەدونیا و قیامەتدا بەهۆی برسەوە هەروەک چۆن خەڵکی غەززەی کوشتووە بەهۆی برسەوە، داواکارین لەخوای گەورە چیان بەسەر خەڵکی غەززە هێناوە ئاوا بەسەریان بێتەوە.
سێیەم: ستەم چەند زۆر بێ و لە سنور دەربچێت تیاچوونی ستەمکار نزیکتر بووە، ستەمکار چەند بەهێز بێ و ڕکابەری نەبێ تیاچوونی زۆر زۆر ئاسانە لای خوای گەورە، گرینگ ئەوەیە موسڵمان هەڵوێستی هەبێ و دوعا بکات و بەرگری لە برای موسڵمان بکات و یارمەتی بدات چەند پێی دەکرێت و لە توانای دایە، چونکە ئەمە تاقیکردنەوەی خوای گەورەیە بۆ ئەوەی کەسی ڕاستگۆ و درۆزن و ئیماندار و دووڕوو لێک جیابکرێنەوە.