پرسیار: مەبەست لەم ئایەتە چییە: (وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا) [النساء:٦٩]، بە واتای ئەوە دێت کە موسلمان ئەتوانێ بگات بە پلەی پەیامبەران (عليهم الصلاة والسلام)؟ بە گویرایەلی (الله) و پەیامبەر (صل الله عليه وسلم) یان بە دوعاکردن؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقً) [النساء:٦٩].
واتە: ئهوهی فهرمانبهرداری خواو پێغهمبهر بکات، جا ئهوانه لهگهڵ ئهو کهسانهدا دهبن (له بهههشتی بهریندا) کهخوا نازونیعمهتی ڕژاندووه بهسهریاندا لهپێغهمبهران و ڕاستگۆیان و شههیدان و پیاوچاکان، ئای که ئهوانه هاوهڵ و هاوڕێ و هاودهمێکی چاک و بێ وێنهن!
هۆکاری دابەزینی ئایەتەکە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پیاوێک هاتە لای پێغەمبەری خوا گوتی: ئەی نێردراوی خوا من تۆم خۆش ئەوێ زیاتر لە نەفسی خۆم و ماڵ و مناڵی خۆم، من لە ماڵەوە یادت دەکەم و ئارام دەگرم هەتا دێمە لات دەت بینیم، کاتێک بیر لە مردنی خۆم و خۆت دەکەمەوە دەزانم کاتێک تۆ دەچیتە بەهەشت لەگەڵ پێغەمبەران دەبیت، ئەگەر من بچمە بەهەشت دەترسم نەت بینمەوە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) وەڵامی نەدایەوەیە تا ئایەت دابەزی: ﴿وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا﴾( ).أخرجە الواحدي في (أسباب نزول) لاپەڕە (١١١)، وأخرجە ابن مردویە فیما ذکرە ابن کثیر في تفسیرە (٢/٣١٠-٣١١)، رواه الطبراني في (المعجم الأوسط) (477)، وأبو نعيم في (حلية الأولياء) (4/239) حسَّنه الضياء كما في (الدر المنثور) للسيوطي (4/527)، وقال الهيثمي في (مجمع الزوائد) (7/10): رجالُه رجالُ الصَّحيح غير عبد الله بن عمران العابديِّ، وهو ثقة. ووثق رِجالَه ابنُ حجر في (العجاب) (2/914)، وصحَّحه لغيره أحمد شاكر في ((عمدة التفسير)) (1/537)، وذكر الألبانيُّ في (سلسلة الأحاديث الصحيحة) (6/1044) أن فيه عبدُ الله بن عمران صدوق، ويقويه أنَّ له شواهد مُرسلةً. وقال الوادعي في (صحيح أسباب النزول) (80): له شواهد تزيده قوة. (تفسير ابن جرير)) (7/210)، ((تفسير ابن عطية)) (2/76)، ((تفسير ابن كثير)) (2/353)، ((تفسير السعدي)) (ص: 186).
(فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللهُ عَلَيْهِمْ): واتە: ئەوانە لەگەڵیان دەبن لە یەک شوێن و یەک خۆشی، گوێ دەگرن و یەکتر دەبینن نەک یەکسان بن لە پلەدا، چونکە ئەوان جیاوازن لە پلەدا. (تفسير القرطبي) (5/272).
وتراوە (المعية)، لە وتەی: (مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ)، مەبەست پێی ئاخیرەت و دونیایە، لەبەر ئەوەی هەر کەسێک دەست بە ڕێگایەکەوە بگرێت ئەوە لەگەڵ ئەوە لە واقعدا. (تفسير ابن عثيمين- سورة النساء) (١/٥٠٤).
موسڵمان ناگاتە پلەی پێغەمبەران بە گوێڕایەڵی و دوعاکردن.