پرسیار: ئایا پێغەمبەری خوا (ﷺ) بەهەشتی بینیوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ بەهەشت و دۆزەخ ئێستا بوونیان هەیە و تیاناچن و هەتا هەتایی دەبن، وتەی ڕاست ئەوەیە کەس ناچێتە بەهەشت و دۆزەخ مەگەر دوای هەستانی قیامەت.
٢ـ فەرموودەی صحیح هاتوون پێغەمبەری خوا (ﷺ) بەهەشت و دۆزەخی بینیوە، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا بینینەکه ڕاستی بووە یان لەخەودا بووە یان بینینی زانست بووە، صنعانی و ابن عثیمین بۆ ئەوە چوون بینینەکە ڕاستی بووە بینینی چاو بووە، سەبارەت بە چۆنیەتیەکەی خوای گەورە دەزانێ چۆن بووە. (مجموع فتاوى ابن عثيمين) (2/ 53)، (التنوير شرح الجامع الصغير) (2/ 439).
٣ـ سەبارەت بەوەی سزا دەدران دوو ئەگەری هەیە:
ـ خوای گەورە شێوەی سزادانی پیشانی داوە، واتە ئەگەر قیامەت هات بەم شێوەیە سزا دەدرێن.
ـ ئەم سزادانەیان لە بەرزەخ بووە (واتە: ناو گۆڕ)، گۆڕ یەکەم مەنزلی ئاخیرەتە.