پرسیار: پێغەمبەری خوا (ﷺ) چۆن بەهەشتی بینیوە لەکاتێکدا فەرموودە هاتووە هیج چاوێک نەی بینیوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ٚـ هیچ کەسێک بەهەشتی نەبینیوە و نەچۆتە بەهەشت تا دوای قیامەت: (أعددت لعبادي الصالحين ما لا عين رأت ولا أذن سمعت ولا خطر على قلب بشر)، واتە: بەهەشت ئامادەکراوە بۆ بەندە چاکەکانم کە نە چاو بینیویەتی و نە گوێ گوێی لێ بووە و نە بەسەر دڵی مرۆڤدا هاتووە، لەبەر ئەوەی هەر شتێکی دونیا لە بەهەشت هەبێت تەنها لە ناودا یەکسانن و وەک یەکن، ئەگەرنا لە حەقیقەتدا زۆر جیاوازن.
٢ـ فەرموودەی صحیح هاتوون پێغەمبەری خوا (ﷺ) بەهەشتی بینیوە، بەڵام مانای ئەوە نییە هەمووی بینی بێت، بەڵکو هەندێکی بینیوە و خوای گەورە هەندێکی پیشان داوە.
٣ـ ئەوەی باسکراوە لە قورئانی پیرۆزدا چوونە بەهەشتی بە کاری ڕابردوو باسکردووە (فعل ماض) ئەمەیان لە بابی تەئکیدکردنەوە لە ڕوودانی دەکات، واتە: چووە بەهەشت و دۆزەخەکە هەر دێتەدی بۆیە بە ڕابردوو باسیکردووە.