پرسیار : من شتێکم هەیە وتم ئەمە دیاری من بێ بۆ ئەو کەسە و بۆخۆی بێ، لەبەر خۆم وام وت بێ ئەوەی کەس گوێی لێ بێ و بیزانێ، هێشتا نەمداوەتە کەسەکە ئەرێ مادام وتم بۆخۆی بێ لە من حەرام دەبێت؟ دەتوانم پەشیمان ببمەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- حەرامە لە هەدیە پەشیمان بیتەوە، چونکە ڕەوشتێکی ناشیرینە، چونکە پەشیمان بوونەوە بەڵگەیە لەسەر پەیوەست بوونی دڵی بەو هەدیەوە، هەروەها فەرموودەکە زەمی کردوو لە دوو ڕووەوە:
یەکەم: چوواندوویەتی بە سەگ.
دووەم: چوواندوویەتی بە گەڕانەوە بۆ خواردنی ڕشانەوەی. (إحکم الأحکام) (٤/١٣٧).
٢- حەرام بوونی پەشیمان بوونەوە لە هەدیە باسی ئەو حالەتەیە کە هەدیەکە دەدرێت و کەسی بەرامبەریش وەردەگرێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە. (شرح صحیح مسلم) للنووي (١١/٧١)، (فتح الباري) (٥/٢٣٥).
٣ـ سەبارەت بەوەی هەدیەکە هێشتا نەدراوە و وەری نەگرتووە کەسی بەرامبەر، لەم حالەتە دروستە پەشیمان بێتەوە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان. (الإنصاف) (٧/١٢٣).
ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت بۆ ئەوە چووە حەرامە پەشیمان بیتەوە ئەگەر هەدیەکەشی وەرنەگرتبێت، لەبەر ئەوەی شکاندنی بەڵێنی تێدایە، پێغەمبەری خواش (ﷺ) دەفەرمووێت: (آیة المنافق ثلاث: إذا حدث کذب، وإذا وعد أخلف، وإذا اؤتمن خان). أخرجە البخاري (٣٣)، ومسلم (٥٩)، (الاختیارات) لاپەڕە (٣٣١)، (الفروع) (٦/٤١٥)، (الإنصاف) (١١/١٥٢).
٤ـ سەبارەت بەوەی کەسێک لەلای خۆی وای داناوە هەدیە بدات بە کەسێک بێ ئەوەی کەسی بەرامبەر بزانێت، دواتر پەشیمان بێتەوە، ئەمەیان هیچی تێدانییە.