سەردێری پرسیار:بۆچی ئەو کەسەی میزی کرد لەمزگەوت دا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی وازی لێ بھێنن یان میزی لێ مەبڕن ؟ ئایا واجب نییە ڕێزی مزگەوت بگیرێت و ڕێگری لەوە بکرێت کە بێ ڕێزی بەرامبەر مزگەوت ئەنجام بدرێت

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:370

پرسیار:

پرسیار // بۆچی ئەو کەسەی میزی کرد لەمزگەوت دا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی وازی لێ بھێنن یان میزی لێ مەبڕن ؟ ئایا واجب نییە ڕێزی مزگەوت بگیرێت و ڕێگری لەوە بکرێت کە بێ ڕێزی بەرامبەر مزگەوت ئەنجام بدرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: (( جاء أعرابيٌّ فبال في طائفةِ المسجد، فزجره الناس، فنهاهم رسول الله صلى الله عليه وسلم، فلما قضى بوله أمر النبي صلى الله عليه وسلم بذَنُوب من ماءٍ فأُهريق عليه )) متفق عليه.

واتە : لە ئەنەسی کوڕی مالکەوە خوا لێی ڕازی بێ دەگیڕنەوە دەلێ : دەشتەکییەک ھات ، میزی کرد لە لایەکی مزگەوت ، خەلکی ڕووشکێنیان کردوو و بە توندی ڕەفتاریان لەگەڵ دا کرد ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕێگری لێ کردن و قەدەغەی کردن کاتێک کە میزەکەی تەواو کرد پێغەمبەر فەرمانی کرد جامێک ئاو بێنن ، ڕژێنرا بە سەریان .

زانایان دەلێن لەبەر ئەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی وازی لێ بھێنن چونکە زیانی زیاتر بوو بە ڕێگری لێ کردنی ، وە یەکێک لە بنچینە گرینگەکانی دین ئەوەیە ئەگەر دوو زیان ھاتە پێشت دەبێت ئەوە ھەلبژێریت ئەوەی کەمترین زیانی ھەیە :

(١) چونکە ڕێگری کردبن دەبووە ھۆی بڕینی میزی ، وە بڕینی میز زیانی بۆ ھەیە بە تایبەتی ئەگەر میزی زۆر بێت .

(٢) ئەگەر ڕێگری کرابا ئەگەر زۆری ئەوە ھەبوو میز بەر جل و بەرگ و لاشەشی بکەوتبا .

(٣) ئەگەری زۆری ئەوەشی ھەبوو کاتی ڕێگری کردنی شوێنی تریشی مزگەوتی پیس کردبا ، چونکە میزی زۆر دەھات .

(٤) ئەم پیاوە دەشتەکی بوو ، خەلک دەشت دوور بوون لە مەدینە و زانستی شەرعی و شارەزا نەبوون وەک خەلکی مەدینە ، کەواتە واجبە نەرم و نیان بیت لەگەڵ نەزان و نابێت ھەمان مامەلەی ئەو کەسە لەگەڵ بکەیت کە دەزانێت و شارەزایە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام