سەردێری پرسیار: مالم هەیە سەرەتای ساڵ گەیشتبووە نصاب، لە ناوەڕاستی ساڵ دوو مانگ نصابی کەم بووەوە، ئایا دەبێ سەرەتای ساڵ زەکات بدەم؟

بەرواری دانان: 2025-08-14 کۆدی پرسیار: 3700

پرسیار:

پرسیار: مالم هەیە سەرەتای ساڵ گەیشتبووە نصاب، لە ناوەڕاستی ساڵ دوو مانگ نصابی کەم بووەوە، ئایا دەبێ سەرەتای ساڵ زەکات بدەم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن کاتی نصاب کە حسابی بۆی بکرێت دەبێت نصاب لە هەموو ساڵەکەدا کەمتر  نەبێتەوە لەو نصابەی دیارکراوە، ئەگەر ماوەیەکی کەمیش لەو ساڵەدا لە نصاب دابەزێت ئەوە لەو کاتەوە دەگاتەوە بە نصاب دەبێت ساڵێک بەسەریدا تێپەڕێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانه، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، لەبەر ئەوەی نصاب بوونی نصاب بۆ هەموو ساڵەکە مەرجی زەکاتە. (كشاف القناع) للبهوتي (2/178).

شافعی یەکان بۆ ئەوە چوون تەنها زەکاتی بازرگانی گرینگ کۆتایی ساڵە کە بەسەریدا دەسوڕێتەوە، ئەمەش لەبەر زۆری جوولە و بەرزی و نزمی. (المجموع) للنووي (6/19)، (تحفة المحتاج) لابن حجر الهيتمي (3/234).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام