سەردێری پرسیار: ئایا گومانی خراپ بردن بە خەلک تاوانی حق الناسە یان نا؟

بەرواری دانان: 2025-10-02 کۆدی پرسیار: 3704

پرسیار:

پرسیار: ئایا گومانی خراپ بردن بە خەلک تاوانی حق الناسە یان نا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ گومانی خراپ بردن بە موسڵمانێک ڕووکەشی باشە حەرامە، هەیتەمی بە تاوانی گەورەی حساب کردووە. (الزواجر) لابن حجر الهيتمي (١/١٣٠).

٢ـ بزانە گومانی خراپ حەرامە وەک وتەی خراپ، هەروەک چۆن حەرامە لەسەرت قسە لەسەر  کەسێک بکەیت بە شتی خراپ، سەبارەت بە گومانی خراپ بەسەر نەفسدا هاتن و ڕۆیشتن هیچی لەسەر نییە و چاوپۆشی لێیکراوە. (إحياء علوم الدين) (٣/ ١٥٠).

٣ـ واجبە لەسەر موسڵمان ئەگەر شتێکی خراپی بەسەر نەفسیدا هات لە گومانی خراپ بیبڕێت مەگەر بیر لە بەرژەوەندی شەرعی بکاتەوە. (الأذكار) للنووي لاپەڕە (٣٤٦).

٤ـ سەبارەت بە کەسێک ڕووکەشی خراپە دروستە گومانی خراپی پێ بکەیت. (شرح صحيح البخاري) لابن بطال (٩/٢٦٢)، (الشرح الممتع) لابن عثیمین (٥/٣٠٠).

٥ـ گومانی خراپ داخلی حق الناس نابێت، واللە اعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام