سەردێری پرسیار: ئایا گومان دروست بوون لەسەر بوونی خوای گەورە کوفرە؟

بەرواری دانان: 2025-10-10 کۆدی پرسیار: 3705

پرسیار:

پرسیار: ئایا گومان دروست بوون لەسەر بوونی خوای گەورە کوفرە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ فیترەتی مرۆڤ دان بەوە دەنێت کە خوای گەورەی هەیە، بۆیە پێغەمبەران نەنێردراون مەگەر بۆ یەکخواپەرستی (واتە: تەوحیدی بەندایەتی)، نەک بۆ ئەوە نێردرابن کە خوای گەورە بوونی هەیە و دروستکارە. (ضوء المعالي شرح منظومة بدء الأمالي) لاپەڕە (104).

٢ـ بوونی خوای گەورە وەک بوونی دروستکراوەکان نییە، بۆ هەر یەکەیان بوونی تایبەت بە خۆیان هەیە، لەوانە بوونی خوای گەورە نەبوونی لەپێش نییە و هەروەها تیاچوون و نەمانیشی نییە، پێچەوانەی بوونی دروستکراوەکان لە نەبوونەوە دروستکراوا و پاشان لە دونیا چارەنووسیان تیاچوونە. (التدمرية) لاپەڕە (20).

٣ـ گومان لە بوونی خوای گەورە کوفرە و دەرچوونە لە ئیسلام، مەگەر کەسێک وەسوسەی بەسەر دڵیدا بێت و لە نەفسیدا جێگیر نەبێت و بەڵکو لایبدات و پێی ناخۆش بێت، بەڵام ئەگەر گومانەکەی لەگەڵ بێت و پێی ناخۆش نەبێت و هەوڵی لادانی نەدات، ئەمەیان کوفرە و لە ئایین دەردەچێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام