سەردێری پرسیار: برایەک بەتەمای قوربانییە کەمێک پارەی لەمال هەیە، بەڵام هەندیک قستی لەسەرە، ئایا قوربانی کردن لەسەری دەبێت کە بیکات یان نە؟

بەرواری دانان: 2026-05-11 کۆدی پرسیار: 3720

پرسیار:

پرسیار: برایەک بەتەمای قوربانییە کەمێک پارەی لەمال هەیە، بەڵام هەندیک قستی لەسەرە، ئایا قوربانی کردن لەسەری دەبێت کە بیکات یان نە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ دانەوەی قەرز ئەگەر کاتی هاتبێت یان قست کاتی هاتبێت، ئەوە واجبە دەستپێشخەری بکات لە دانەوەی قەرز.

٢ـ ئەگەر دانەوەی قەرز کاتی نەهاتبێت و توانای دانەوەی قەرزی هەبێت ئەگەر کاتەکەی بێت، ئەوە دروستە قوربانی بکات

٣ـ دانەوەی قەرز واجبە، بەڵام قوربانی کردن سوننەتە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، واجب پێش سونەت دەخرێت، قەرز حەقی بەندەیە، قوربانی حەقێکی سوننەتە، لەم حالەتە حەقی بەندە پێش دەخرێت، مانەوەی قەرز ترسناکی ھەیە لەسەر کەسەکە، چونکە ترسی ئەوەی ھەیە خاوەنی قەرز چاکەکانی ببات ئەگەر خوای گەورە بۆی قەرەبوو نەکاتەوە، بۆیە موسڵمان ئاگادار بێ چەند پێی دەکرێت خۆی لە قەرز ڕزگار بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام