سەردێری پرسیار:حوکمی خوێندنەوەی قورئان بە خێرایی ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:375

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە قورئان بەخێرای بخوێنیتەوە ؟ ئایا پاداشت بۆی ھەیە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن خوێندنەوەی قورئان بە خێرای دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم // قورئان بە خێرای دەخوێنێتەوە و ھەندێک پیت نالێت یان حەرەکەکان نالێت یان تێکەڵ دەکات ، ئەمەیان دروست نییە .

حالەتی دووەم // قورئان بە خێرای دەخوێنێتەوە و ھەموو پیتەکان دەلێت و حەرەکەکانی وشە تێکەڵ ناکات ئەمەیان دروستە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : ئایا خوێندنەوەی قورئان بە خێرای حەڕامە ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( بە خێرای خوێندنەوە دوو جۆرە : جۆرێکیان بەخێرای دەخوێنیتەوە و پیتەکان و حەرەکەکان نالێیت ، ئەمەیان دروست نییە .

جۆرێکی تر بەخێرای دەخوێنیتەوە و پیتەکان و حەرەکەکان دەلێت ئەمەیان دروستە . )) " فتاوى نور على الدرب" (5/2) الشاملة .

سخاوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( عوثمان ڕەحمەتی خوای لێ بێت قورئان خوێندۆتەوە بە تەواوی لە یەک ڕەکاعەت ویتری پێ کردووە ، ترمذي باسی کردووە .

سەعیدی کوڕی جوبەیر ھەموو قورئان خوێندۆتەوە لە یەک ڕەکاعەت لە کەعبە .

شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە مانگی ڕەمەزان شەست خەتمی قورئانی کردووە لە ناو نوێژدا . )) "جمال القراء وكمال الإقراء" (ص: 666) :

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلێ دروستە ئیمانداری ژن و پیاو قورئان بخوێنێتەوە ئەگەر ماناکەشی تێ نەگات ، بەلام دەکرێ ھەول بدات و بیری لێ بکاتەوە ھەتا تێ دەگات ، با بگەڕێتەوە بۆ کتابی تەفسیر ئەگەر بتوانێ تێ بگات بە گەڕانەوە بۆ کتابی تەفسیر ...... ))

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مرۆڤ پاداشت وەردەگرێت لەسەر خوێندنەوەی قورئان جا ماناکەی تێ بگات یان تێ نەگات ، بەلام دەبێت ھەول بدات بۆ تێگەیشتنی و تێگەیشتن وەربگرێت لە زانایانی جێگای متمانە ، ئەگەر بۆی نەکرا ئەوا با بگەڕێتەوە بۆ کتابی تەفسیری باش و جێگای متمانە ، وەک : تەفسیری ابن جریر و ابن کثیر و تەفسیرەکانی تر . )) فتاوى الشيخ ابن عثيمين . لقاء الباب المفتوح لابن عثيمين /165

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام