سەردێری پرسیار:حوکمی قورئان خوێندنەوە بە فانیلەی عەلاگە ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:376

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە قورئان بخوێنیتەوە بە فانیلەی عەلاگە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن قورئان خوێندنەوە بە فانیلەی عەلاگە ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم / ئەگەر لەناو نوێژ بیت ، لەم حالەتە نابێت نوێژ بە فانیلەی عەلاگە بکەیت و قورئان بخوێنیتەوە بە فانیلەی عەلاگە چونکە ھەندێک زانا دەلێن نوێژی بەتالە .

جیاوازی هەیە ئایا واجبە شانت داپۆشی بۆ نوێژ یان نە :

یەکەم / هەندێک زانا دەلێن ئەگەر بتوانێت واجبە لەسەری شانەکانی دابپۆشی ، کە ئەمە وتەی احمد و ابن منذر و ابن باز ه ، بەلگە :

(١) فەرموودەی ابو هریرة بوخاری و موسلیمە دەلێت : (( لا یصلی ٲحدكم فی الثوب الواحد لیس علی عاتقه منه شئ )) واتە : کەس با نوێژ بە یەک جل وبەرگ نەکات وە هیچ لەسەر شانی نەبێت .

نەهی کراوە بەلگەیە حەرامە چونکە ئەسلی نەھی بۆ حەڕامی یە و وە نوێژی بەتالە .

دووەم / ھەندێک زانا دەلێن واجبە شانی داببپۆشێ بۆ نوێژی واجب ، ئیمام احمد وتەی هەیە دەلێت بۆ نوێژی واجب واجبە شانی داپۆشێت ، بەلام بۆ نوێژی سونەت سونەتە شانی دابپۆشێ ، چونکە نوێژی سونەت خەفیف ترە و چاوپۆشی کراوە .

سێیەم / هەندێک زانا دەلێن واجب نییە شانت داپۆشی لە ناو نوێژ بەلکو سونەتە جا نوێژ چ واجب بێت یان سونەت ، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و چەند زانای ترە ، ئیمام النووی لە مجموع ج۳ لاپەڕە ۱۷٥ دەلێت : ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، بەلگە :

(١) محمد بن النکدر دەلێت (( جابری کوری عەبدولام بینی نوێژی کرد بە یەک جل و بەرگ شانی ڕووت بوو ، وە جابر وتی پێغەمبەرم بینیوە بەیەک جل نوێژی کردووە )) رواە البخاری (۳٥۳) .

ئەمە بەلگەیە کە دروستە بەیەک جل نوێژ بکەی شانت ڕوت بێت .

(٢) ابو هریرة دەلێت : پیاوێک هەستا پرسیاری لە پێغەمبەر کرد سەبارەت بە نوێژ کردن بە یەک جل پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ووتی : (( ئایا هەمووتان دوو جل تان هەیە )). بخاری و مسلم.

(ج) دەلێن شان عەورەت نییە هەتا نوێژ بەتال بێت .

هەموو زانایان یەک دەنگن کە باشتر وایە شان دابپۆشرێت بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا نوێژی دروستە یان نە ، گومانی تێدا نییە بە شان داپۆشین لە جیاوازی ڕزگار دەبیت، دەلێن حەدیسی جابر کە پێش نەهی بوو ، وە دەلێن عەورەتی ناو نوێژ وەک ئەوی تر نییە و پەیوست نییە بە دیتن .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واز ھێنان لە داپۆشینی شان لەگەڵ بوونی جل و بەرگ مەبەست پێی کەراھەتە باش نییە ، ئەگەر بلێین حەڕامە یان نوێژ بەتالە ئەوا بەلگەکان نابنە بەلگە لەسەر ئەمە ، ئەمە وتەیە وتەی ڕاستە . )) شرح بلوغ المرام ج٢ لاپەڕە ٢٧٤

حالەتی دووەم / ئەگەر لە دەرەوەی نوێژ بیت لەم حالەتە دروستە قورئان بخوێنیتەوە بە فانیلەی عەلاگە و جلی نووستن ، بەلام ئەگەر جلی باشتری لەبەر بێت باشترە .

پــــــوختەی وەلامی زانـــــایــــــان :

(١) ھەموو زانایان یەک دەنگن باشتر وایە لەناو نوێژ شان دابپۆشرێت .

(١) نابێت نوێژ بە فانیلەی عەلاگەوە بکەیت و ئەگەر شانەکانت داپۆشی باشترە کە ئەمە دڵنیا ترە و لە جیاوازی ڕزگار دەبیت جا چ نوێژی واجب بێت یان سونەت .

(٣) واجب نییە شانەکانت دابپۆشی بۆ قورئان خوێندنەوە ئەگەر لە دەرەوەی نوێژ بوویت وە دروستە بە جلی نووستن قورئان بخوێنی ، بەلام ئەگەر دابپۆشی باشترە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام