سەردێری پرسیار:حوکمی قورئان خوێندنەوە لەسەر موبایل ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:379

پرسیار:

پرسیار // ئايا خوێندنی قورئان لەسەر موبایل دروستە ؟ بە خەتمی قورئان حساب دەکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروست قورئان لەسەر موبایل بخوێنی وە بە خەتم بۆت حساب دەبێت ، بەلام هەندێک زانا دەلێن خوێندنەوەی قورئان لەسەر قورئان باشترە بە لە بەر خوێندنەوە و موبایل ، بەلگە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خمس من العبادة : قلة الطعام ، والقعود فی المسجد ، والنظر الی الكعبة ، والنظر فی المصحف ، والنظر الی وجه العالم ) ضعیف الجامع الصغیر رقم (۲٨٥٥) ، واتە : پێنج شت عیبادەتن : کەم خواردن خواردن ، وە دانیشتن لە مزگەوت ، وە سەیرکردنی کەعبە ، وە سەیرکردنی قورئان ، وە سەیرکردنە ڕوخساری عالم .

(۲) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٲعطوا ٲعینكم حظها من العبادة ، النظر فی المصحف ، والتفكر فیه )) سلسلة الاحادیث الضعیفة ج٤ لاپەڕە ٨٨ ، واتە : بەشی عیبادەت لە چاوەکانتان بدەن ، سەیرکردنی قورئان ، وە بیر له قورئان کردنەوە .

(۳) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( النظر في الصحف عبادة ، ونظر الولد الی الوالدین عبادة ، والنظر الی علی بن ابي طالب عبادة )) سلسلة الضعیفة ج۱ لاپەڕە ٥۳۱ ، واتە : سەیرکردنە قورئان عیبادەتە ، وە سەیر کردنی کوڕ بۆ دایک و باوک عیبادەتە ، وە سەیردنە علی کوڕی ئەبو تالب عیبادەتە .

زانایان دەلێن ئەو فەرموودانەی هاتوون درۆن هیچ ئەسل و ئەساسێکی بۆیان نییە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوەی قورئان لەسەر مصحف ( قورئان ) باشترە لە خوێندنەوەی قورئان بە لەبەر ، بەم شێوە هاوەلانی ئێمە وتوویانە ، وە ئەمە بەناوبانگە لە ئەوانی پێشوو ، بەلام ئەمەیان هەموو کات وا نییە ، ئەگەر خوێنەر بە لەبەر بلێت بیرکردنەوە و خشوعی زیاتر بێت ئەوە ئەمەیان باشترە لەسەر قورئان خوێندنەوە ، بەلام ئەگەر یەکسان بوو لەسەر قورئان خوێندنەوە باشترە ، ئەمە مەبەستی پێشینانە )) الاذكار لاپەڕە ۹۰ـــ۹۱

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە هیچ بەلگە هەبن کە جیاوازی بخاتە نێوان قورئان خوێندنەوە لەسەر قورئان وە بە لەبەر خوێندنەوە بۆ پاداشت ، ئەوەی ڕێگەپێدراو بێت بیرکردنەوە و ئامادەبوونی دڵە ، جا چ لەسەر قورئان بخوێنی یان بەلەر ، .......

ئەگەر قورئان خوێندنەوە بەلەبەر باشتر بوو بۆ دڵ و بۆ خشوع وە نزیکتر بوو بۆ بیرکردنەوە ئەمەیان باشترە ، بەلام ئەگەر خوێندنەوە لەسەر قورئان باشتر بۆ دلی وە تەواو تر بوو بۆ بیر کردنەوە ئەمەیان باشترە )) مجموعە فتاوی ابن باز ج۲٤ لاپەڕە ۳٥۲

کەواتە قورئان خوێندنەوە لەسەر قورئان یان موبایل وەک یەک وایە بۆ پاداشت بەلکو بۆ دڵ و خشوع دەگەڕێتەوە ، هەروەها بە ختم بۆی حساب دەکرێت .

پووختەی وەلام زانایان دەلێن :

(۱) ئەو فەرموودانەی هاتوون کە پاداشتی قورئان خوێندنەوە لەسەر قورئان زایاترە هیچ ئەسل و ئەساسێکی بۆیان نییە .

(۲) دروستە قورئان لەسەر موبایل بخوێنی بە خەتم بۆت حساب دەبێت .

(۳) ئەگەر لەسەر قورئان خشوع و بیرکردنەوەت زیاتر بێت ئەو کات لەسەر قورئان خوێندنەوە بۆ تۆ باشترە ، بەلام ئەگەر لەسەر موبایل زیارتر بوو ئەوە موبایل باشترە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام