سەردێری پرسیار:ئايا ئيماندار به گوێ ڕایەلی كردنى زانايان تووشی کوفر دەبێت ؟

بەرواری دانان :2018-09-27 کۆدی پرسیار:38

پرسیار:

پرسیار // ئايا ئيماندار به گوێ ڕایەلی كردنى زانايان تووشی کوفر دەبێت ؟

دەقی وەڵام:

وەلام // زانایان دەلێن گوێ ڕایەلی كردنى سەربەخۆ تەنها بۆ خوایە ، وە گوێ ڕایەلی کردنى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم تابعه بۆ گوێ ڕایەلی خوا ، وه گوێ ڕایەلی زانايان دەكرێت له حەق نەك باطل . خوای گەورە دەفەرمووێت : (( أطيعوا الله وأطيعوا الرسول وأولي الأمر منكم )) [ النساء : ٥٩ ] . واته : گوێ ڕایەلی خوا و گوئ ڕایەلی پێغەمبەر و زانا وكاربەدەستان بكەن . صالح ال شیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( "وأولی الأمر منکم " کاری گوێڕایەلی دووبارە نەکردۆتەوە ، ابن قيم و بێجگە لە ابن قیم دەلێن : ئەمە بەلگەیە کە گوێڕایەلی أولی الامر سەربەخۆ نییە ، بەلکو گوێڕایەلییان دەکرێت لە گوێڕایەلی خوا و پێغەمبەر ، ئەگەر فەرمانیان بە تاوان کرد گوێڕایەلی دروست کراو ناکرێت لە پێچەوانەی دروستکار .)) التمھید لاپەڕە ٣٩٥ گوێ رايەلى كردنى زانايان ئەم چوار حالەتەيه : حالەتی یەکەم // ئەگەر گوێ ڕایەلی زانا بكات له حەڕام كردنى حەلالێك يان حەلال كردنى حەڕامێک باوەڕی وابێت گوێ ڕایەلی كردنى دروسته بە قسەى ئەو حەلال حەڕام دەبێت ، ئەمە شيركى گەورەیە و شيركه له گوێ ڕایەلی كردندا . حالەتی دووەم // ئەگەر گوێ ڕایەلی زانا بكات له حەڕام كردن و حەلال كردن ئەگەر حەڕامەکەش حەرام بێت يان حەلالەکەش حەلال بێت هەر تووشی شيركى گەورە بووه ، چونکە زاناى كردۆتە خواى خۆی له دين ، وه گوێ ڕایەلی سەربەخۆی بۆ زانا داناوه . حالەتی سێیەم // ئەگەر گوێ ڕایەلی زانا بكات له حەڕام كردنى حەلالێک يان حەلال كردنى حەڕامێک ، وە بزانێت زانايەکە هەلەیە بەلام شوێن ئارەزووی خۆی دەکەوێ گوێ ڕایەلی دەکات ئەمە تەنھا تاوانباره ، وه ھەندێک زانا دەلێن تووشی شیرکی بچووک بووە . صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئەوەی گوێ ڕایەلییان دەکات باوەڕی وابێت حەڕامە ، وە دان بەوە دەنێت کە ئەمە ھەلەیە ، بەلام گوێڕایەلی دەکات لەبەر ھەواو ئارەزووی خۆی کەچی دان بەوە دەنێت کە تاوانە ، ئەمە شیرکی بچووکە . )) اعانة المستفید حالەتی چوارەم // ئەگەر گوێ ڕایەلی زانا بکات لە حەلال کردنی حەڕام یان حەڕام کردنی حەلال ، وە نەزانێت فلانە شت حەلالە یان حەڕامە گومانی وایە ڕاست دەکات ، ئەمەیان عوزری ھەیە و تاوانبار نابێت . کەسانێک دەلێن یان باوەڕیان وایە وتە و فەتوای فلان پیاو چاک یان زانا ئەگەر لە قورئان و سونەت بەھێزتر نەبێت ئەوا یەکسانە ، گومانی تێدایە نییە ئەمانە کافرن ئەگەر شەو شەونوێژ بکات و ڕۆژیش بە ڕۆژوو بێت و بە ئەندازەی چیای ئوحدیش ماڵ ببەخشێت خوای گەورە لێی خۆش نابێت . موسلمان لەم سەردەمەدا زۆرینەی سەرسامن بە بانگەواز خوازەکان بە سەرسام بوونێکی کوێرانە بێ ئەوەی لێی بکۆلێتەوەو بپرسێت ئەوەی دەلێت ڕاستە یان نە ؟! بەلگە ھەیە یان نە ؟! ھەر کەسێک بانگخوازێکی دیار کردووە و بە شان و بەژنیدا دەلێت و کردوویەتی بە زانا کەچی ئاستی ئەو بانگخوازە لە ئاستی قوتابی دایە نەک ماموستا ، بەلکو ھەیە لە ئاستی قوتابیشدا نییە ، وە زۆرینەی ئەو بانگخوازانەی گومڕا دەبن خەلکی نەزانن گومڕای دەکەن چونکە بە شان و بەژنی دا دەلێن و پلەیەکیان بۆ داناوە ئەو لەو پلەیە نییە ، لە لایەکی ترەوە کەسانێک دینداری بە خزمایەتی و حزبایەتی دەکەن ، دین لە مەلای خزمی خۆی نەبێت لە کەسی تر وەرناگرێت یان لە حزبی خۆی نەبێت وەرناگرێت و دەلێن ئەمە زانای سەردەمە ، ئەوەی دیار بێت خەلکی عەوام کە شارەزییان نییە لە دین ناتوانن ئاستی مامۆستای ئایینی دیار بکەن چونکە شارەزا نین . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام